بوومەلەرزەی سیاسی؛ ئۆپۆزیسیۆنی بەریتانیا سێ هێندە و نیوی پارتی فەرمانڕەوا دەنگی هێنا

05-07-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارتی کاری بەریتانیا لەدوای 14 ساڵ ملی بە پارتی پارێزگارانی حکومڕان کەچ کرد و زۆرینەی پەرلەمانیی بەدەستهێنا. 
 
بۆ پێکهێنانی حکومەت پارت و هاوپەیمانێتییەکان پێویستیان بە 326 کورسیی پەرلەمانی هەیە. پارتی کار زۆر لەوە زیاتری هێناوە. 
 
تاوەکو ئێستا لە کۆی 650 کورسیی پەرلەمانی، 648یان یەکلابوونەتەوە. 
 
دەنگی پارتەکان بەمشێوەیەیە: 
 
پارتی کار (ئۆپۆزیسیۆن): 412 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 211 کورسیی زیادکردووە. 
 
پارتی پارێزگاران (حکومڕان): 121 کورسی.  بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 250 کورسیی لەدەستداوە. 
 
لیبراڵ دیموکراتەکان: 71 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 63 کورسیی زیادکردووە. 
 
پارتی نیشمانیی سکۆتلاند: 9 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 38 کورسیی لەدەستداوە. 
 
سەوزەکان: 4 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو سێ کورسیی زیادکردووە. 
 
ئەوانی دیکە: 31 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 13 کورسییان زیادکردووە. 
 
 
رۆژی پێنجشەممە، 4ـی تەممووزی 2024، زیاتر لە 46 ملیۆن کەس لە ئینگلاند، سکۆتلاند وێڵز و ئایرلاندی باکوور مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ ئەوەی 650 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بۆ پێنج ساڵی دیکە هەڵبژێرن.
 
گرانی، خاوبوونی گەشەی ئابووری، خراپی خزمەتگوزاریی تەندروستی و ژێرخان، خەڵکیان لە پارتی پارێزگاران توڕە کردووە. 
 
لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی بەریتانیا دا دوو ژنی کورد بەربژێر بوون؛ یاسەمین ئەترووشی، بە رەچەڵەک خەڵکی باشووری کوردستان لەسەر پارتی پارێزگاران بەربژێر بوو، بەڵام دەرنەچوو. هاوکات، فێریاڵ کلارک خەڵکی مەلەتیی باکووری کوردستانە لە بازنەی باکووری ئینفیڵد بەربژێر بوو لەسەر پشکی پارتی کار، فێریاڵ دەنگی یەکەمی بازنەکەی بەدەستهێناوە و کورسییەکەی مسۆگەر کرد. 
 
سەرۆکوەزیران چۆن هەڵدەبژێردرێت؟
 
ئەو پارتە یان هاوپەیمانییەی کە زۆترین کورسییان لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە، حکومەتی نوێ پێکدێنێت و سەرکردەکەیشی دەبێتە سەرۆکوەزیران.
 
واتە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، ئاراستەی سیاسیی حکومەت دیاریدەکات، کە لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا، لە ژێر جڵەوی پارتی پارێزگارانی راستڕۆی میانڕۆدا بووە.
 
پارتی چەپڕۆی میانڕۆی کار، بەهێزترین ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیە. 
 
 
 
 

 

 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیاتر لە سێ هەزار کارمەندی کۆمپانیای سامسونگ خۆپیشاندان دەکەن. وێنە: Reuters

بەشێک لە کارمەندانی سامسونگ مان دەگرن؛ 'مووچەمان کەمە'

بەهۆی ناڕەزایی لە کەمیی مووچەکانیان، زیاتر لە سێ هەزار کارمەندی کۆمپانیای سامسونگ بۆ سێ رۆژ مان لە کارکردن دەگرن و خۆپیشاندان دەکەن.