پارتە راستڕۆ، دژە کۆچبەرەکەی بەریتانیا چوار کورسیی بەدەستهێنا

05-07-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پارتی چاکسازیی بەریتانیا کە پارتێکی راستڕۆی، تووندڕۆی دژە کۆچبەر و ئیسلامە، چوار کورسی لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا بەدەستهێنا. یەکێک لە کورسییەکان بۆ سەرۆکی پارتەکە، نایجڵ فەراجە. 
 
فەراج دوای هەشتەمین هەوڵی، توانی کورسی بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.
 
هەروەها بێجگە لە سەرۆکی پارتەکە، سێ بەربژێری دیکەشیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا کە ئەمە یەکەم جارە ئەو پارتە ببێتە خاوەن کورسی لەنێو پەرلەمانی بەریتانیا.
 
فەراجی تەمەن 60 ساڵ کە بە ئەندازیاری دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا ناسراوە، بەڵێنیداوە لە پەرلەمان هەوڵی کۆکردنەوەی دەنگ بکات بۆ تووندکردنی رێکارەکانی دژ بە کۆچبەران و گۆڕانکاری دیکەش لە سیاسەتەکانی دیکەی بەریتانیا. 
 
هەرچەندە پێش هەڵبژاردنەکان، راپرسییەکان پێشبینی بەدەستهێنانی 13 کورسییان بۆ ئەو پارتە راستڕۆیە کردبوو، بەڵام ئەوەی جێگەی لە زۆربەی بازنەکانی هەڵبژاردن کە 650 بازنە و هەمان ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانە، بەربژێری پارتی چاکسازیی لە پلەی دووەم هاتووە و لە دوای بەربژێرەکانی پارتی کاری براوە، کە ئەمەش چاوەڕێ دەکرێت، ئەو پارتە راستڕۆیە بکاتە رکابەری سەرەکی پارتی کار لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵدا، رێژەی بەشداریکردن دووەم نزمترین رێژەی بەشداریکردن بووە لە ساڵی 1885 و رێژەی بەشداریکردن 60٪ بووە.
 
لە هەڵبژارنەکانی ساڵی 2001 رێژەی بەشداریکردن 59٪ بوو کە کەمترین رێژەی هەڵبژاردنی بەریتانیایە تاوەکو ئێستا.
 
ئەمە بێجگە لەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵ گەورەترین شکستە بۆ پارتی پارێزگاران دوای ئەوەی 248 کورسی لەدەستدا و 119 کورسی بەدەستهێناوە. لە بەرامبەردا پارتی کار 410 کورسی بەدەستهێنا. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەی نەخۆشخانەکە و منداڵێک لە باوەشی دایکیدا دوای رووداوەکە، وێنەکان لەلایەن سەرۆکی بەشی زانیاری و سیاسەتی ناوخۆی ئۆکراینا بۆ رووداو نێردراون

زیلینسکی: رووسیا نەخۆشخانەیەکی منداڵانی بۆردوومان کرد

سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، رووسیا بە نزیکەی 40 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە ژمارەیەک شاری ئۆکراینا، لەوانەش نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە کیێڤ. تاوەکو ئێستا تەرمی 20 کەس دۆزراونەتەوە.