دوایین راپرسی لە فەرەنسا: ماکرۆن لە هەڵبژاردن لە هەوڵەکانی بەرامبەر لوپێن و راستئاژۆکان سەرکەوتوو دەبێت

05-07-2024
رووداو @Rudawkurdish
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی یەکشەممە 7ی تەممووز دیسان لە فەرەنسا هەڵبژاردنە. بەپێی دوایین راپرسی، ماکرۆن و لایەنەکانی دیکەی رکابەری حیزبەکەی مارین لوپێن و راستئاژۆکانی دیکە، سەرکەوتوو دەبن لە هەوڵەکانیان.
 
لەوبەری ئاوی نۆکەندی ئینگلیز پارتی کاری چەپئاژۆی بەریتانیا لە پارتی پارێزگارانی راستئاژۆی بردەوە و دوای زۆرتر لە 15 ساڵ، کورسیی حوکمڕانییان وەرگرتەوە. لەمبەری ئاو و لە فەرەنسا دوو سبەی هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز هەیە، بەڵام وەکو بەریتانیا نییە.
 
لە فەرەنسا راستئاژۆ پەڕگیرەکان بە رێبەرایەتیی ژۆردان باردێللا و مارین لوپێن، رکابەری دەکەن لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەکانی دیکەی فەرەنسا، هەر لە پارتەکەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنەوە تاوەکو چەپترین پارتی سیاسیی فەرەنسا، پێکەوە هەوڵدەدەن نەهێڵن راستئاژۆ پەڕگیرەکان زۆرینەی پەرلەمانی بهێنن.
 
دوایین راپرسی، کە پێش دەستپێکردنی ئەم بەرنامەیە کراوە، پیشانی دەدات کە ئیمانوێل ماکرۆن و ئەوانی دیکە دوو سبەی سەرکەوتوو دەبن لە هەوڵەکانیان.
 
زۆرینەی پەرلەمانی ئەوکاتە دەبێت کە یەکێک لە هاوپەیمانێتییەکان بتوانێت لە کۆی 577 کورسی، 289 کورسی بهێنێت، بەڵام بەپێی راپرسییەکی دامەزراوەی (هاریس ئینتەرئاکتیڤ) پارتەکەی لوپێن و هاوپەیمانە کۆماریخوازەکەی، لە باشترین حاڵەتدا 270 کورسی دەهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەدالیای ئاڵتوونیی خەڵاتی نۆبڵ

بەهۆی جەنگە بەردەوامەکانەوە داوا دەکرێت ئەم ساڵ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دابەشنەکرێت

ئۆلاڤ نۆسلتاد، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نۆبڵی نەرویجی دەڵێت، "قورسە ئەرێنی بیت کاتێک ئەمڕۆ سەیری جیهان دەکەیت و دەبینی هێزی ئاشتی باڵادەست نییە، هەرچەندە کاتێک سەیری بەربژێرەکان دەکەیت کەسانێک یان چەند رێکخراوێک دەبینی کە کاری مەزن لەو پێناوەدا دەکەن."