نێجیریا وێستگەی ئەتۆمی دادەمەزرێنێت
رووداو-UNA
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رەزامەندی دەربڕی لەسەر داواكارییەكی نێجیریا بۆ دروستكردنی وێستگەیەكی ئەتۆمی بەرهەمهێنانی كارەبا.
پەسەندكردنی داواكاریی نیجێریا پاش ئەوە هات، كە پچڕانی كارەبا بۆ چەندین كاژێر لە رۆژێكدا لە چەندین پارێزگای نیجێریا بە تایبەت ئەبوجای پایتەختی ئەو وڵاتە بەردەوامە.
وەزیری كارەبای نێجیریا رایگەیاند، كە پاش كۆبوونەوە و دانیشتنی لەگەڵ جێگری جێبەجێكاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، ئەو ئاژانسە داواكاریی نێجیریای بۆ دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمی كارەبا دەربڕیوەو ئامادەیە هاوكاریی تەكنیكی بداتە ئەو وڵاتە.
گوتیشی نیجێریا بۆ دەستەبەركردنی كارەبای بەردەوام و رەنگاوڕەنگكردنی سەرچاوەكانی وزە سوورە لەسەر جێبەجێكردنی بەپەلەی ئەو پرۆژەیە.
بڕیارە لە یەكەم قۆناغیدا ئەو وێستەگە ئەتۆمییە بڕی 400 میگاوات كارەبا بۆ نیجێریا دەستەبەربكات و لە ماوەی 14 مانگدا جێبەجێكردنی كۆتایی پێبێت.