لە دوو رۆژدا دوو رووداوی تەقەکردن لە سڕبیا روویاندا؛ 17 کەس کوژراون

05-05-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

 لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سڕبیا لانیکەم 8 کەس کوژران و 14ی دیکەش بریندار بوون. ئەوەش دووەم رووداوی تەقەکرنە لە ماوەی دوو رۆژدا لە وڵاتەکەی ناوەچەی بەڵکان روودەدات. پۆلیسیش دەڵێت تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە. 
 
درەنگانێکی رۆژی پێنجشەممە، 4ـی ئایاری 2023، لە گوندی دوبونە کە بە دووریی 60 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری شاری بێلگرادی پایتەختی سڕبیا، چەکدارێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقە لە رێبواران کرد و لانیکەم 8 کەسی کوشت و 14 کەسی دیکەش بریندار بوون و دواتر لە شوێنی رووداوەکە رایکرد، ئەوەش وەک پۆلیسی سڕبیا باسی دەکات. 
 
رۆژی هەینی، 5ـی ئایاری 2023، پۆلیسی سڕبیا رایگەیاند کە کەسێکیان لە نزیک شاری بێلگرادی پایتەخت بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکردووە.
 
هاوکات، وەزارەتی نێوخۆی سڕبیا لە راگەیێندراوێدا گوتی: "ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە، لەدایکبووی ساڵی 2002یە و کاتێک دەستگیرکراوە تیشێرتێکی لەبەردابووە کە هێمای نازییەکانی لەسەر بووە."
 
ئەوەش بە دووەم رووداوی تەقەکردن دادەندرێت لە سڕبیا لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا، دوای ئەوەی کە رۆژی چوارشەممە، 3-5-2023، مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە شاری بێلگراد خۆی کرد بە قوتابخانەیەکدا و  9  کەسی کوشت، کە هەشتیان منداڵ بوون و یەکێکی دیکەشیان پاسەوانی قوتابخانەکە بوو. 
 
ئەلێکساندەر ڤوچیچ، سەرۆکی سڕبیا رووداوەکانی بە "رووداوی تیرۆریستی" ناوبرد و رایگەیاند کە وڵاتە لە چەک دادەماڵن، زیاتر لە هەزار و 200 پۆلیسی دیکە بۆ پاسەوانیکردنی قوتابخانەکان دادەمەزرێنن و چیدی رێگە نادەن خەڵک چەک هەڵبگرێت. 
 
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وڵاتەکە، زیاتر لە 760 هەزار چەک لە سڕبیا تۆمارکراون.
 
سڕبیا بەوە ناسراوە کە چەک هەڵگرتن تێیدا بەربڵاوە، بەتایبەت لە ناوچە گوندنشینەکانی وڵاتەکە. ئەوەش دوای ئەوەی لە کە جەنگی نێوان بۆسنیا و سڕبیا لە ساڵی 1992 چەکێکی زۆر کەوتە دەست خەڵکی وڵاتەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: AFP

پووتین: لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکان، وەڵامێکی گونجاومان دەبێت

سەرۆکی رووسیا دەڵێت، لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ، وەڵامی گونجاویان دەبێت. هەروەها لەبارەی بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودا لەلایەن ئۆکرایناوە دەڵێت، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر جەنگ نابێت.