فەرەنسا لە دوورگەی مەیات دەستی بە ناردنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان کردووە

05-05-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە دوورگەیەکی سەر بە فەرەنسا، هەزار و 800 پۆلیسی فەرەنسی بەدوای ئەو کۆچبەرانەدا دەگەڕێن کە مافی مانەوەیان نییە و ماوەی یەک مانگ مۆڵەتیان دەدەنێ بۆ ئەوەی دوورگەکە جێبهێڵن.
 
دوورگەی مەیات دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا و سەر بە فەرەنسایە، ژمارەی دانیشتووانەکەی 350 هەزار کەسن و تەنیا نیوەیان فەرەنسین.
 
رونۆ، سەرۆکی بنکەی پۆلیسی دوورگەکەیە و دەڵێت، "ئێمە لە 60 یەکە پێکدێین، ئامانجمان ئەوەیە دوورگەکە لە کۆچبەری بێمۆڵەتی مانەوە پاکبکەینەوە؛ ئەمە هەنگاوێکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی."
 
ئەو ئەفریقییانەی ناگەنە نێو جەرگەی فەرەنسا، بۆ باشترکردنی گوزەرانیان روو لەو دوورگەیە دەکەن.
 
نیوەی کۆچبەرە نایاساییەکانی دوورگەکە خەڵکی کۆمۆرۆسن، کە وڵاتێکی هەژاری ئەفریقایە و نیوەی دانیشتووانەکەی داهاتی مانگانەیان لەخوار 110 دۆلارەوەیە.
 
یەکێک لە کۆچبەرە نایاساییەکان دەڵێت، "فەرەنسا باشە. هەموو کەسێک دەڵێت کە باشە، وەکو وڵاتانی دیکە نییە وەکو دەزانیت."
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی نێوخۆی فەرەنسا، ساڵی رابردوو 320 هەزار کەس مافی مانەوەیان لە فەرەنسا وەرگرتووە، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی 17٪ زیادبووە. 52 هەزار کرێکاری بیانی مافی مانەوەیان پێدراوە و 15 هەزار کەسیش لەو ساڵەدا دیپۆرت کراونەتەوە. لەم ساڵانەی دوایدا پێدانی مافی مانەوە بە پەناخوازان زیادی کردووە؛ بەجۆرێک لە ساڵی 2007 دا 172 هەزار مافی مانەوە و ساڵی 2012، تەنیا 193 هەزار مافی مانەوە دراون.
 
بۆ ساڵی 2023 بە گشتی 3.8 ملیۆن پەناخواز مافی مانەوەیان لە فەرەنسا پێدراوە. زۆربەیان خەڵکی جەزائیر، مەغریب و تونسن. 
عێراق 35ـەمین وڵاتە لە رووی ژمارەی زۆری پەناخوازانەوە لە فەرەنسا. 32٪ـی پەناخوازە عێراقییەکان مافی مانەوەیان پێدراوە؛ بە گشتی 18٪ـی ئەو پەناخوازانەی لە فەرەنسا داوای مافی مانەوە دەکەن پێیان دەدرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی لە بڕیارەکە تووڕەن.

وڵاتان لەسەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتەنیاهوو ناکۆکن

وڵاتانی جیهان لەسەر فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناکۆکن.