لە سویسرا داواکاریی پەنابەریی زیادیکردووە
رووداو دیجیتاڵ
لە سویسرا داواکاریی پەنابەریی زیادیانکردووە، حکومەت ناچار بووە شوێنی حەوانەوەی زۆرتر بۆ کۆچبەران دابین بکات.
حکومەتی سویسرا بڕیاریداوە جێگە و رێگەی زۆرتر بۆ کۆچبەران دابین بکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ئەمساڵ کۆچبەری زۆرتر روویان لەو وڵاتە کردووە. ئەمەش رووداوێکی نائاساییە و سویسرا خۆی بۆ ئامادە نەکردبوو.
جڤاتی فیدراڵیی سویسرا ئاشکرایکردووە، ئەمساڵ 1800 کەس لەو وڵاتە داوای مافی پەنابەرییان کردووە و چاوەڕواندەکرێت ئەو ژمارەیە تاوەکو کۆتایی ساڵ بگاتە 27 هەزار کەس.
هۆکاری سەرەکیی کەمیی جێگە و رێگە بۆ کۆچبەران ئەوەیە کە 66 هەزار کۆچبەری ئۆکراینی چوونەتە ئەو وڵاتە.
ئەو وڵاتە بەوە ناسراوە کە سیاسەتێکی کۆچبەریی سەختگیرانەی هەیە و کۆچبەران دەزانن بە چوونیان بۆ ئەوێ دەبێ چاوەڕێی پرۆسەی دوور و درێژ بکەن. کەچی وەک لە داتاکاندا دەردەکەوێت؛ ئەمساڵ زۆرترین هاووڵاتیی ئەفغانستان و تورکیا چوونەتە ئەو وڵاتە.