ئەمریکا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕگەیەک رێگە بە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکە دەدات

05-05-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئیدارەی بایدن بڕگەی 42 هەڵدەوەشێنێتەوە کە رێگری لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەمریکا دەکات. بەو بۆنەیەشەوە هەزاران کۆچبەر لە  دیوێکی سنووری مەکسیک لەگەڵ ئەمریکا چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەن تاوەکو بتوانن بپەڕنەوە ئەمریکا.
 
بڕگەی 42  لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە کارا کرایەوە کە رێگری لە چوونی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەمریکا دەکات، بە مەبەستی رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا؛ بڕگەکە تایبەتە بە کۆچبەرانی وڵاتانی کوبا، هاییتی، نیکاراگوا و ڤێنزوێلاوە.
 
جیزس ئاریاس، کۆچبەرێکی ڤێنزوێلایە و دەڵێت: "گوتیان کە گوایە دەیانەوێت لە رۆژی 11ی ئایار بڕگەی 42 هەڵبوەشێننەوە، بەڵام نازانین راست بێت یان نا. من ئیدی ناگەڕێمەوە، لێرە دەمێنمەوە تاوەکو دەرفەتەێکم بۆ دروست ببێت بەرەو ئەمریکا بڕۆم، نەهامەتی زۆرم بینیوە و ناگەڕێمەوە."
 
لویس ئێدواردۆ، کۆچبەرێکی نیکاراگوایە کە چاوەڕێی هەڵوەشاندنەوەی بڕگەکە دەکات و دەڵێت، "خەڵکێکی زۆر لە هەوڵدایە خۆیان بگەیێنە ئەمریکا، رێکارەکان قورستر بوون، بەڵام ئێمە کۆڵ نادەین؛ ناوچەکەش پڕ لە پۆلیس بکەن ئێمە هەر ناکشێینەوە، دوای ئەو هەموو نەهامەتییە گەڕانەوەمان ئەستەمە."
 
ئیدارەی بایدن دەڵێت، رۆژی 11ـی ئایار بڕگەی 42 هەڵدەوەشێندرێتەوە. بەرپرسانی ئەمنیی ئەمریکا چاوەڕێ دەکەن دوای ئەو رۆژە ئیدی کۆچبەران بە لێشاو روو بکەنە سنوورەکانی باشووری وڵات؛ بۆیە هێزی ئەمنی زیاتری لەسەر سنوورەکان بڵاوکراونەتەوە.
 
پاتریک رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا – پێنتاگۆن، لەو بارەیەوە دەڵێت، "لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، وەزیری بەرگری وڵات رەزامەندی دەربڕیوە بۆ بڵاوکردنەوەی 1500 سەرباز و کارمەندی بەرگری بۆ هاوکاریکردنی  پاسەوانانی سنوور."
 
ئەو هێزانە بۆ ماوەی 90  رۆژ بەسەر 9  گەورە دەروازەی سەرەکی سەر سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بڵاودەکرێنەوە و کۆی گشتییان بۆ چوار هەزار سەرباز بەرز دەبێتەوە؛ ئەرکی سەرەکییان کۆنترۆڵکردن، چاودێریکردنی کامێراکان، کۆکردنەوە تۆمارکردنی زانیارییەکان و چەند ئەرکێكی دیکەیە.
 
لە کاتێكدا لە 2011  لە 85٪ی ئەو کۆچبەرانەی لە ئەمریکای لاتینەوە روویان لە ئەمریکا دەکرد مەکسیکی بوون، ئێستا مەکسیکییەکان لە 33٪یان پێکدەهێنن.
 
بڕگەی 42ی ئیدارەی بایدن و دەیان رێکاری دیکەی وڵات نەیانتوانی رێگری لە چوونی کۆچبەرانی نایاسایی بکەن.
 
بەگوتەی پاسەوانی سنووری ئەمریکا، لە ئاداری ئەمساڵ رۆژانە 5 هەزار و 200 کۆچبەری نایاسایی هەوڵی بڕینی سنووریان داوە، لە نیسان گەیشتە سەرووی 7 هەزار و 200 کەس. هەزاران کۆچبەری دیکەش لە زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای باشوور بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێ کەوتوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران لە تاران. وێنە: Reuters

لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەشنووسی بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران پەسند کرا

رەشنووسی بڕیارنامەیەک دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و زیاتربوونی سزای لەسێدارەدان لەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرا. ئێران بڕیارنامەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "نادادپەروەرانە و سیاسییە و لایەنگری پێوە دیارە".