کیم جونگ ئوون سەرپەرشتیی راهێنانی سەربازی دەکات و نیشانەشكێن تاقیدەکاتەوە

05-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

میدیای فەرمییەکانی کۆریای باکوور رایانگەیاند، کیم جۆنگ ئوون، رێبەری ئەو وڵاتە، سەرپەرشتیی راهێنانی سەربازیی هێزە تایبەتەکانی سوپای کرد.
 
ئەو راهێنانەی ئەمڕۆ شەممە، تەقەکردن بە چەکی سووک و نمایشی هونەرە جەنگییەکانی لەخۆگرتبوو، دوای ئەوە هات کە ئەمریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدان.
 
ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور وێنەی کیمی بڵاوکردەوە کە چاودێریی سەربازەکان دەکات کاتێک بە جلوبەرگی جەنگ و چەکەوە و لە کێڵگەیەکدا رادەکەن بۆ شەڕکردن لەنێو باڵەخانەیەکدا.
 
وێنەکان پیشانیدەدەن کە کیم چەکی نیشانشكێن تاقیدەکاتەوە. 
 
لە یەکێک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە کیم پێدەکەنێت، لە یەکێکی دیکەدا بە بەرزکردنەوەی دەستی، سڵاو لە سەربازەکانی دەکات. 
 
ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور هیچ زانیارییەکی لەبارەی شوێنی راهێنانەکان و وردەکارییەکانییەوە روون نەکردووەتەوە.
 
میدیا فەرمییەکانی کۆریای باکوور بە شێوەیەکی ئاسایی هەواڵەکان رۆژێک یان زیاتر دوای رووداوەکەی بڵاودەکەنەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە