ترەمپ بۆ بایت دانس: تاوەکو 75 رۆژی دیکە تیکتۆک بفرۆشە

05-04-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەمریکا ئەو کاتەی کە بۆ کۆمپانیای بایت دانسی چینی دانابوو بۆ ئەوەی تێیدا تیکتۆک بفرۆشێت بۆ 75 رۆژی دیکە درێژکردەوە.
 
رۆژی هەینی، 4ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس رایگەیاند: "ئیدارەکەم زۆر کاری کردووە بۆ ئەوەی رێککەوتنێک بۆ پاراستنی تیکتۆک ئەنجام بدات؛ لەم رووەوە زۆر بەرەوپێش چووین."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوەش دەکات کە "مامەڵەکە کاری زۆری پێویستە...هەر لەبەر ئەوەشە کە فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەردەکەم بۆ ئەوەی 75 رۆژی دیکە تیکتۆک کاری خۆی بکات."
 
ترەمپ دەڵێت، ئیدارەکەی نایەوێت تیکتۆک دابخات و گوتیشی، ئەوان چاویان لەوەیە لەگەڵ چین لەسەر ئەم بابەتە رێکبکەون.
 
رۆژی 3ـی ئەم مانگە، ترەمپ لە فڕۆکەخانەی فلۆریدا بە رۆژنامەڤانانی گوت، زۆر نزیکن لەوەی رێککەوتنێک بۆ کڕینی تیکتۆک بکەن. 
 
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، دەتوانن لەگەڵ چین رێکبکەون بۆ ئەوەی پێناسە گومرگییەکانی سەری کەمبکەنەوە، "بەو مەرجەی ئەوان شتێکی باشمان پێبدەن، بۆ نموونە تیکتۆک."
 
گوتەکانی ترەمپ لەکاتێکدان، کۆمپانیای بایت دانسی چینی کە خاوەندارێتی تیتۆک دەکات رایگەیاندووە، لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ لە دانوستاندن دایە بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک. 
 
کۆمپانیاکە دەشڵێت: "تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک واژۆ نەکراوە و هەر شتێکیش بڕیاری لەسەر بدرێت، دەبێت هاوتای یاسای چین بێت."
 
تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک زیاتر لە 170 ملیۆن بەکارهێنەری لە ئەمریکا هەیە و ساڵی رابردووەوە کۆنگرێس داوای کرد، کۆمپانیای بایت دانس، ئەپەکە بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی بفرۆشێت، ئەگەرنا رووبەڕووی داخستن دەبێتەوە. 
 
17ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دادگەی باڵای ئەمریکا بڕیاری قەدەخەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییە چینییەکەی لە سەرانسەری ئەمریکا دا، دوو رۆژ دوای ئەوەش بڕیارەکە جێبەجێ کرا. 
 
بەڵام 20ـی هەمان مانگ، ترەمپ دوای سوێندخواردنی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی دەرکرد و جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەخەکردنی تیکتۆکی بۆ 75 رۆژ دواخست. 
 
بەگوێرەی میدیای ئەمریکی، لەوانەیە بۆردێکی دیکەی بەڕێوەبردن بۆ تیکتۆک دروست بکرێت و چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکیش هەندێک لە پشکەکانی کۆمپانیاکە بکڕن.
 
تاوەکو ئێستا هەریەکە لە کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت، ئۆراکڵ و وۆڵمارت ویستی خۆیان بۆ کڕینی ئەپە چینییەکە دەربڕیوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی تاوانەکە. وێنە: Björn Larsson Rosvall/TT / TT Nyhetsbyrån

لە سوێد دوو گەنجی بێتاوانی کورد لە شەڕی باندە تاوانکارییەکان گیان لەدەستدەدەن

ئێوارەی 14ی نیسان، واتە چوار شەو لەمەوبەر، بە دروستی کاژێر 11:36 خولەک، خەڵکی ناوچەی (بیسکۆپسگۆرتن) لە شاری یۆتۆبۆریی سوێد گوێیان لە دەنگی تەقە دەبێ. پێنج شەش گوللە دەتەقن. ئەو شوێنەی دەنگەکانی لێ بیستراوە پارکێکی ئۆتۆمبێلە.