لە بەلجیکا چوار کەس بەتۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر کۆنسێرتێک دەستگیرکران
رووداو دیجیتاڵ
داواکاریی گشتیی بەلجیکا رایدەگەیێنێت، چوار کەسییان بەگومانی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر کۆنسێرتێک لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران لە برۆکسل دەستگیر کردووە.
نووسینگەی داواکاریی گشتیی بەلجیکا درەنگیی شەوی دووشەممە لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "رۆژی یەکشەممە، پۆلیس سێ مێردمنداڵی دەستگیرکردووە کە پلانی هێرشکردنە سەر هۆڵێکیان دانابوو".
داواکاری گشتیی بەلجیکا دەشڵێت: "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو تۆمەتبارانە پلانێکی تایبەت و کۆنکرێتییان بۆ سەر ئامانجەکەیان داناوە و چەندین هەفتە کاریان لەسەری کردووە".
پۆلیسی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبارێکی دیکە "لەگەڵ ئەو سێ کەسە هەوڵیداوە لە چەند شوێنێکی دیکە هێرش بکات".
تۆمەتبارەکان رۆژی یەکشەممە لە شاری برۆکسل دەستگیرکراون. پۆلیس دەڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا تۆمەتبارەکان هیچ چەک و تەقەمەنییەکیان پێ نەبووە.
رۆژی 22-3-2016، سێ تەقینەوە لە برۆکسلی پایتەخی بەلجیکا روویاندا و زیاتر لە 200 کەس لە ئەنجامی تەقینەوەکان کوژران و برینداربوون.