لە ئەمریکا رێگەیەک بۆ بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروستدەکرێت

05-02-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا رێگەیەکی هاتووچۆی تایبەت بە بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروستدەکرێت.
 
رێگەی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی وایرلێس کاردەکات و ژێرخانی بارگاویکردنەوە لەژێر قیری رێگەکە جێگیرکراوە؛ ئەمەش وادەکات ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بەدرێژایی رێگەکە و لە کاتی رۆیشتنیاندا بارگاویبکرێن بەبێ ئەوەی پێویست بکات شۆفێرەکە ئۆتۆمبێلەکەی رابگرێت. 
 
ئێلیکترۆن وایرلێس کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییە کە شێوازی بارگاویکردنەوەی بەبێ پلاگ لە ئەوروپا لەژێر تاقیکردنەوەدایە و بڕیارە یەکەم تاقیکردنەوەی لە ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا لە شاری دێترۆیتی ویلایەتی میشیگان دەست بە تاقیکردنەوەی بکرێت.
 
رێگەکە بە درێژایی کیلۆمەترێک و 600 مەتر دروستدەکرێت و بەمەش ئۆتۆمبێلەکە لە کاتی وەستان یان لێخوڕین بەشێوەیەکی خۆکارانە بارگاوی دەبێتەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای ساڵی 2023 دا تەواو ئامادەبێت. 
 
ویلایەتی میشیگان 1.9 ملیۆن دۆلار لە دروستکردنی رێگەکەدا خەرجدەکات. چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو ساڵی 2027 نزیکەی 827 ملیۆن دۆلار لە سەرانسەری جیهان لە دروستکردنی رێگەی هاوشێوەدا خەرجبکرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.