رووداو دیجیتاڵ
میدیای ژاپۆن بڵاویکردەوە، لە تۆکیۆ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ماسییەکی توونا بە 1.3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا کە ئەمە دووەم گرانترین ماسییە لەو وڵاتە لە ساڵی 1999وە فرۆشرابێت.
رۆژی یەکشەممە، 5ی کانوونی یەکەمی 2025، میدیای ژاپۆن بڵاویکردەوە، لە بازاڕی فرۆشتنی ماسی شاری تۆکیۆ ئۆنۆدێرا گرووپ، کە رێسترۆرانتێکی ئەو وڵاتەیە، ماسییەکی توونای 276 کیلۆیی بە 1.3 ملیۆن دۆلار لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کڕی.
ماسییەکە لەلایەن ماسیگرێکی تەمەن 73 ساڵ بەناوی ماساهیرۆ تاکیوچییەوە گیراوە. ئەو ماسیگرە بە میدیای وڵاتەکەی گوت، "ماسییەکە هێندەی گایەک دەبوو". ماسییەکە لە جۆری ماسی توونای شین بووە و ئەم جۆرە بە زۆری لە نزیک ژاپۆن هەن.
بە گوێرەی میدیای ژاپۆن، ئەمە دووەم گرانترین ماسی بووە لەو وڵاتە بفرۆشرێت لە ساڵی 1999وە. ساڵی 2019 گرانترین ماسی توونا لەو وڵاتە بە 2.1 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
بە گوێرەی میدیای ژاپۆن، 150 هەزار ماسیگر لەو وڵاتە هەن و زۆرینەشیان ئەم کارە پیشەی سەرەکییانە. هەروەها، ساڵانە ئەو وڵاتە بایی نزیکەی 130 ملیۆن دۆلار ماسی هەناردەی وڵاتان دەکەن. زۆرینەی هەناردەکەش بۆ وڵاتانی کۆریای باشوور، چین و ئەمریکا بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ