پێش دەستبەکاربوونی، دادگەیەکی نیویۆرک سزای ترەمپ دەدات

دوێنێ کاژێر 08:31
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

10 رۆژ پێش دەستبەکاربوون و سوێندخواردنی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا؛ دۆناڵد ترەمپ دەچێتە دادگە و بڕیار لەسەر یەکێک لەو 34 تاوانانەی دەدرێت، کە ئاراستەی کراون.
 
رۆژی شەممە 4ی کانوونی دووەمی 2025 خوان مێرچن، دادوەری ئەو دۆسیەیەی لە دژی دۆناڵد ترەمپ کراوە رایگەیاند، بڕیاری داوە 10ی کانوونی دووەمی 2025 دادگەی ویلایەتی نیویۆرک بڕیار لەسەر کەیسی پارەدان بە پۆڕنستار ستۆرمی دانیەڵز بدات، دەبێت ترەمپ بچێتە بەردەم دادوەر بۆ خوێندنەوەی حوکمەکە یان بە ئۆنلاین لە دانیشتنەکە ئامادە بێت.
 
لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی نیویۆرکەوە، ترەمپی تەمەن 78 ساڵ رایگەیاند، لە دادگە ئامادە دەبێت، بەڵام ئاشکرای نەکردووە دەچێتە دادگە یان بە ئۆنلاین بەشداری دەکات.
 
هەرچەندە دادوەری دۆسیەکە رایگەیاندووە، ترەمپ لەسەر ئەو تاوانە سزا نادرێت، بەڵام ئاماژەی بەوەش کردووە حوکمدانەکەی دەرفەتێک دەبێت بۆ ئەو و دادگەش، سەرکۆنەی کارێک بکات کە بە "فریودانی پێشوەختە و بەردەوام لەلایەن سەرکردەیەکی جیهانی ئازادەوە" پێناسەی کردووە.
 
بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی دادگە، ترەمپ تۆمەتبار کراوە کە ساڵی 2006 لە رێگەی پارێزەری پێشوویەوە 130 هەزار دۆلاری داوەتە ستۆرمی دانیەڵز، تاوەکو پەیوەندیی نێوانیان ئاشکرا نەکات.
 
لە 30ی ئایاری ساڵی رابردوو ترەمپ لە نیویۆرک 34 دۆسیەی لەسەر ساخبووەوە، لەوانەش بەرتیلدان بە پۆرنستارەکە، هەروەها ساختەکردنی بەڵگەنامەی وردەکاریی دارایی دەربارەی کارە بازرگانییەکانی.
 
هەرچەندە لە هەندێک لە کەیسەکاندا، دادگە ترەمپی بە فەرمی تاوانبار کردووە، بەڵام سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەمیشە بەرگریی لە خۆی کردووە و رایگەیاندووە، ئەو کەیسانە "سیاسین" و ئامانج لێی لەکەدارکردنی و رێگری بووە بۆ گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە: Aurelien Morissard / AFP

پەیامێک لە سەرۆکی فەرەنساوە: پشت لە شەڕڤانانی کورد ناکەین

سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیێنێت کە وڵاتانی رۆژئاوا نابێت "ساویلکە بن" لەبارەی دەسەڵاتی نوێ لە سووریا لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، بەڵێنیش دەدات کە وڵاتەکەی پشت لە شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ناکات