لە ژاپۆن ماسییەکی توونا کە کێشی 212 کیلۆ بوو بە 273 هەزار دۆلار فرۆشرا


رووداو دیجیتاڵ

رۆژی پێنجشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2023، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە مارکێتی ماسی تۆیۆسۆ لە شاری تۆکیۆی ژاپۆن، ماسییەکی توونا کە کێشی 212 کیلۆگرام بوو، بە 273 هەزار دۆلار فرۆشرا.
 
ئەمساڵ خواست لەسەر ئەو جۆرە ماسییە زیادیکردووە و پار ماسییەکی هاوشێوە، نرخەکەی گەیشتە نزیکەی 136 هەزار دۆلار.
 
ریکۆردی گرانیی نرخی ماسیی توونا چوار ساڵ لەمەوپێش بوو کە نرخی بە "پاشا توونا" ناسێندرا گەیشتە 3.1 ملیۆن دۆلار.
 
هۆی گرانیی ماسی قەڵەوی تووناش بۆ دەگمەنیی ماسییەکە لە دەریا و زەریاکاندا دەگەڕێتەوە کە بەپێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی یەک ملیۆن توونای قەبارە گەورە لە جیهاندا هەن.