حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن چەند ناوچەیەک لە دەستی حوسییەکان دەردەهێنێت

05-01-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن کە لەلایەن هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە پاڵپشتیی لێدەکرێت، رایدەگەیێنێت، ژمارەیەک ناوچەیان لە دەستی حوسییەکان دەرهێناوە و کۆنترۆڵیان کردوونەتەوە. 
 
رۆژی دووشەممە 03-01-2022، هێزە سەربازییەکانی حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن دوو ناوچەی پارێزگای شەبوەی نێوەڕاستی وڵاتەکەیان لە دەستی حوسییەکان دەرهێنا. شەڕ و پێکدادانی نێوان حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن و حوسیەکانیش تووندتر بووە.
 
یەمەن لە ساڵی 2014ـەوە کەوتووەتە نێو شەڕێکی نێوخۆیی خوێناوی، ئەوەش کاتێک دەستیپێکرد کە ئێران پشتیوانی لە حوسییەکان کرد. دوای ماوەیەک شەڕ و پێکدادان حوسییەکان سەنعای پایتەخت و بەشێکی زۆری باکووری وڵاتەکەیان کۆنترۆڵکرد و بەرپرسانی حکومەتی یەمەنیان ناچارکردن بەرەو باشوور و دواتریش بۆ سعودیە هەڵبێن. 
 
ئاداری 2015 هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە چووە نێو شەڕەکەوە بۆ ئەوەی حکومەتە دانپێدانراوەکە بخاتەوە سەر دەسەڵات. 
 
وێڕای هێرشی ئاسمانی و شەڕی وشکانیی بەردەوام، جەنگەکە بۆ هیچ لایەنێک یەکلانەبووەتەوە، دۆخی مرۆیی وڵاتەکەش بە جۆرێک خراپ بووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان ناویدەبات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە