نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادکردنی بێ مەرجی نێرگز محەممەدی دەکات

04-12-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی بڕیاردرا بۆ 21 رۆژ ئازاد بکرێت؛ نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات دەستبەجێ و بێ مەرج خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی 2023 ئازاد بکرێت، کە نێرگز محەممەدییە.
 
رۆژی چوارشەممە، 04-12-2024، گوتەبێژێکی ئاژانسی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "گرنگە کە نێرگز محەممەدی بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە ئازادکراوە، بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرێت."
 
مستەفا نیلی، پارێزەری نێرگز محەمەدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "لەژێر رێنمایی پشکنینەکانی دکتۆر، داواکاری گشتیی سزای زیندانی نێرگز محەممەدی بۆ سێ هەفتە هەڵپەسارد و لە زیندان ئازاد کرا."
 
ئەو گوتەبێژە گوتیشی: "بانگەوازی خۆمان بۆ ئازادکردنی دەستبەجێ و بێمەرجی خاتوو نێرگز محەممەدی دووپات دەکەینەوە. بانگەوازەکەمان بۆ هەموو ژن و پیاوێکی ئێرانییە کە ئێستا بەهۆی مافی رەوای ئازادیی رادەربڕین دەستبەسەرن."
 
نێرگزی 52 ساڵ، لە ساڵی 2016 بە 16 ساڵ زیندانیکردن سزا درا. ساڵی 2020 ئازادکرا و ساڵی دواتر دووبارە زیندانی کرایەوە.
 
ئازادکردنی نێرگز بۆ 21 رۆژ، بۆ چاکبوونەوەیەتی لە نەشتەرگەرییەک کە لە تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بۆ قاچی کرابوو.
 
نێرگز لە تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و  دەرکەوت گرێیەکی شیرپەنجەیی لە قاچیدا هەیە. نەشتەرگەریی بۆ کرا و دواتر برایەوە زیندان.
 
ساڵی پار نێرگز خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بردەوە، ئەمەش لە بەرامبەر ئەو داکۆکی و هەڵمەتەی لە دژی سزای لەسێدارەدان لە ئێران کردی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتێدرالی نۆتردام لەدوای نۆژەنکردنەوەی. وێنە: AFP

دوای پێنج ساڵ لە سووتانی، 'بووکی پاریس' دەڕازێندرێتەوە

کاتێدرالی نۆتردام ناوەندێکی گەورە و کاریگەری مێژووییە کە کەسانێکی وەک ناپلیۆن بۆناپارت تێیدا تاجی لەسەر نراوە و تەرمی ژەنەراڵ دۆگۆل تێیدا شوراوە و ئێستاش بڕیارە بە کردنەوەی دەرگاکانی، دووبارە مێژووی تێدا تۆمار بکرێتەوە.