رووداو دەبێتە ئەندامی چاتم هاوس
تۆڕی میدیایی رووداو، بە دڵخۆشییەوە رایدەگەیێنێت کە بووەتە ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی چاتم هاوس وەک گەورە کۆمپانیایەکی هاوبەش. ئەمە هەنگاوێکی دیکەی پێشڤەچوونی رووداوە بە ئاراستەی فراوانکردنی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکانی و هاوئاهەنگیی جیهانی لەگەڵ دامەزراوە بەنێوبانگەکانی جیهان.
بە بوونە ئەندامی چاتم هاوس وەک گەورە کۆمپانیای هاوبەش، رووداو دەستی دەگاتە شارەزایانی بەنێوبانگ، توێژینەوە و تۆڕی جیهانیی سەرکردەکان. ئەم هاوبەشییە وادەکات رووداو روانگەیەکی فراوانتر و گشتگیرانەتر لە رووماڵەکانی سەبارەت بە پرسە جیهانییەکان بە بینەرانی ببەخشێت، بەوجۆرە بینەران و خوێنەران و بیسەرانی رووداو تێگەیشتنێکی بەرفراوانیان سەبارەت بە رووداوە جیهانییەکانیان دەبێت.
ئەندامبوونی رووداو لە چاتم هاوس رێگە بە رووداو دەدات دەستگەیشتنی تایبەتی بۆ سەمینار، کۆنفرانس و بۆنەکان هەبێت لەو چالاکییانەی چاتم هاوس دا کە لەلایەن بڕیار دروستکەران، کەسانی ئەکادیمی و پرۆفێشناڵەوە دەکرێن. ئەم چالاکییانە سەبارەت پرسە جیهانییەکان برەو بە گفتوگۆی قووڵ، ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و پێشکێشکردنی باشترین چارەسەر دەدەن.
رووداو بەردەوام دەخوازێت هاوبەشێتیی نوێ بۆ برەودان بە کارەکانی و هەروەها هاوئاهەنگیی واتادار لەگەڵ دەزگا جیهانییەکان بکات.
هەر لەچوارچێوەی ئەم هاوبەشییەدا، لە ماوەی داهاتوودا چەند هاوکارێکی رووداو بەشداری لە چالاکییەکانی چاتم هاوس دا دەکەن.
تۆڕی میدیایی رووداو
4ی نۆڤێمبەری 2023