کۆچبەرانی شارۆچکەیەکی مەکسیک بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لێویان دەدوورن

04-11-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
ژمارەی کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
ژمارەی کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
نیشانەکردن کۆچبەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی هیوکستلا لە باشووری مەکسیک، کۆچبەران ریزیان بەستووە بۆ ئەوەی لێویان بدوورنەوە و مان لە خواردن بگرن تاوەکو داواکارییەکەیان جێبەجێ دەکرێت و سنوورەکانیان بۆ دەکرێتەوە.
 
ئەو کۆچبەرانە داواکارن لە بەرپرسانی مەکسیک، رێگەیان بدەن بەرەو سنوورەکانی ئەمریکا بڕۆن. 
 
جۆزێ لویس، کۆچبەری دۆمەنیکیە و دەڵێت، "من، زیندانیکراوێکی ئازادم، لەبەرئەوەی ناتوانم بچمە ئەو شوێنەی خۆم دەمەوێت؛ هەموو رێگاکانمان لێ گیراون و لە دۆخێکی خراپداین."
 
لەو شارۆچکەیەدا، زیاتر لە سێ هەزار و 500 کۆچبەر هەن، کە خەڵکی وڵاتانی کوبا، سلڤادۆر، گواتیمالا، هاییتی، هندۆراس و ڤەنزوێلان. مەکسیک وێستگەیەکی سەرەکیی ئەو کۆچبەرانەیە کە دەیانەوێت بە رێگەی نایاسایی خۆیان بگەیێننە ئەمریکا.
 
ژمارەی کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەجۆرێک لە چەند هەفتەی رابردووەوە، زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەر لەسەر ئەو سنوورە کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت لە دەرفەتێکدا خۆیان بگەیێننە ئەمریکا.
 
ئیرینۆ موجیکا، چالاکوانی بواری کۆچبەرانە و دەڵێ بەڵێن دەدات بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی تاوەکو رێگەکەیان بۆ دەکرێتەوە.
 
ئەو چالاکوانە هەروەها دەڵێ "ئێمە یەکگرتووین و بەردەوامیش دەبین لەوەی شەڕی حکومەت بکەین تاوەکو دۆخەکە لە بەرژەوەندیی ئێمەدا کۆتایی دێت و رێگەمان بۆ دەکرێتەوە. ئەوەی حکومەتی مەکسیک دەیکات تاوانە".
 
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی مەکسیک، لە مانگی رابردووەوە رۆژانە نزیکەی 10 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک و، هەوڵیانداوە خۆیان بگەیێننە ئەمریکا، بەرپرسانی ئەمریکاش گوشار لەسەر مەکسیک دەکەن بۆ ئەوەی رێگەنەدات کۆچبەران بەئاسانی بگەنە سنوور و لەوێوەش بپەڕنەوە بۆ وڵاتەکەیان. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.