دارستانەکانی ئەمازۆن.. لە هەڵمژینی کاربۆنەوە بۆ دەردانی کاربۆن

04-11-2021
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن دارستانەکانی ئەمازۆن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەرچەندە رۆژی سێشەممە 02-11-2021 وڵاتانی جیهان پەیمانیان دا تاوەکو 2030 کۆتایی بە لەنێوبردنی دارستانەکان بێنن، بەڵام پەیمانەکەیان بۆ هەندێ بەشی دارستانەکانی ئەمازۆن زۆر لە دوایەوەیە و چیدیکە دادیان نادات، چونکە لەو ناوچانە شتێک نەماوە بە ناوی دارستان بۆ ئەوەی بپارێزرێن. 
 
ئەو ناوچانە خەریکە لە درەخت چۆڵدەکرێن، ئەوەش بۆ دروستکردنی کێڵگەی کشتوکاڵی، لەوەڕگە، کانەکانی زێڕ و رێگەوبان.
 
جاو ئەلڤێس فەیتۆسا، کە هاووڵاتییەکی بەرازیلییە دەڵێت: "لە دارستانی گەورەدا هەموو شتێک هەیە. تۆ لە دارستانی گەورەدا لە برسان نامری، بەڵام ئەمڕۆ دارستانی گەورە و بچووک نەماوە. ئەگەر بڕۆیتە ئەو شوێنە، تەنیا یەک دوو هێکتار دارستان ماوە، ئەوەی دیکەیان هەمووی لەنێوبردووە، تەنیا چیاکان ماون. هیچ لەوێ نەماوە، نە باڵندە، نە هیچ، هەمووی تەواو بووە."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی بەرازیل، لە سنووری ئەو وڵاتەدا، لە سێ ساڵی رابردوودا، ساڵانە سەرووی 10 هەزار کیلۆمەر دووجا لە رووبەری دارستانەکان لە نێوبراون. 
 
جایێر بۆلسێنارۆ، سەرۆکی بەرازیل لە لایەن ژینگەپارێزانەوە تۆمەتباردەکرێت بەوەی کە نەک هەر لە ئاست لەنێوبردنی دارستانەکان بێ هەڵوێستە، بەڵکو هانی لەنێوبردنیشیانی داوە. 
 
ئامارەکان نیشانیدەدەن، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئەودا، لەنێوبردنی دارستانەکانی ئەمازۆن لە بەرازیل دوو هێندەی لێهاتووە. بەڵام بۆلسێنارۆ تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.
 
جایێر بۆلسێنارۆ، سەرۆکی بەرازیل دەڵێت: "دارستانەکان بۆ من گرنگن، چونکە سەرووی 60٪ی وڵاتەکەم دادەپۆشن. ئەوان سەرچاوەی تەندروستی و ژیانن و شوێنی گەورەترین سەرمایەی سرووشتی و فرەچەشنیی ژینگەیین لەسەر هەسارەکە. ئێمە پابەندین بە کۆتاییهێنان بە لەنێوبردنی دارستانەکان تاوەکو 2030."
 
ساڵانە رووبەرێکی گەورەی دارستانەکانی ئەمازۆن بەهۆی سووتان لە نێودەچێت. ئەوەش وایکردووە لە بری ئەوەی کاربۆن هەڵبمژن، ببنە بەشێک لە سەرچاوەکانی دەردانی کاربۆن. 
 
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی UN دەڵێت: "هەندێ بەشی دارستانی ئەمازۆن ئێستا زیاتر کاربۆن دەردەن لەوەی کە هەڵیدەمژن."
 
ساڵی رابردوو، بە گوێرەی رێکخراوی چاودێریکردنی دارستانی ئەمازۆن، نزیکەی 2.2 ملیۆن هێکتار لە رووبەری ئەو دارستانە لە سنووری بەرازیل سووتاوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: لە هیچ شوێنێک باسی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق نەکردووە

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە هیچ شوێنێک باسیان لە کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق نەکردووە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.