لە ئیتاڵیا هەوڵ دەدرێت فرۆشتنی سیمکارت بە کۆچبەران قەدەخە بکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
پارتەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەیەوێت بە یاسا کڕینی سیمکارت بۆ کەسانی بێ ئیقامە قەدەخە بکات
پارتەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەیەوێت بە یاسا کڕینی سیمکارت بۆ کەسانی بێ ئیقامە قەدەخە بکات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئیتاڵیا گەنگەشەیەکی گەرم لەنێوان پارتەکانی نێو حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن لەسەر سیمکارت دروست بووە. پارتە راستئاژۆکان دەیانەوێت چیدیکە کۆچبەران نەتوانن بەبێ مانەوە سیمکارت بکڕن، پارتە چەپەکانیش دەڵێن، ئەمە نابێت و نامرۆڤانەیە.
 
پارتەکەی جیۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەیەوێت بە یاسا کڕینی سیمکارت بۆ کەسانی بێ ئیقامە قەدەخە بکات.
 
دوو پەرلەمانتاری پارتی (برایانی ئیتاڵیا) پڕۆژە یاسایەکیان ئامادە کردووە و دەڵێن، بەو پڕۆژەیە رێگە لەوە دەگرن کە کۆچبەرانی نایاسایی بتوانن سیمکارتی ئیتاڵییان هەبێت.
 
وەکو ئەو دوو پەرلەمانتارە دەڵێن، ئەو سیمکارتانە کێشەیان دروستکردووە و دەکرێت تاوانیان پێ بکرێت، بۆیە دەبێت هەموو سیمکارتێک لە ئیتاڵیا لەسەر ناوی کەسێک بێت کە دانیشتووی ئیتاڵیا بێت یان مافی مانەوەی هەبێت لەو وڵاتە.
 
جگە لەوەش، ئەو پەرلەمانتارانە دەیانەوێت ئەو کەسانەی سیمکارت بۆ کەسانی دیکە دەهێنن، بەوە سزا بدرێن کە خۆشیان بۆیان نەبێت بۆ 6 مانگ تاوەکو 12 مانگ سیمکارتیان هەبێت.
 
زۆربەی پارتەکانی ئیتاڵیا و بەتایبەتیش چەپەکان، دژی ئەو پێشنیازەن؛ ئەوان دەڵێن، دەبێت کۆچبەران بتوانن پەیوەندی بکەن و هیچ نەبێت بۆ داواکردنی بەڵگەنامە یاساییەکان پێویستیان بە سیمکارت دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە