تەمەنی پیشەسازیی چنینی مافوور لە ئەرمینیا زیاتر لە هەزار ساڵە

05-10-2022
تەونکارێک کار لە دروستکردنی مافوورێک دەکات
تەونکارێک کار لە دروستکردنی مافوورێک دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تەمەنی پیشەسازیی چنینی مافوور لە ئەرمینیا نزیکەی هەزار و 300 ساڵە، بەڵام لەگەڵ زیاتر سەردەمیبوونی ژیان، بازاڕی فەرەشە کۆنەکان کز بووە. ئێستا کۆمەڵێک تەونکار هەوڵی زیندووکردنەوەی پیشەسازییەکە دەدەن.
 
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینا مافوورە کۆنەکان لە شەقامەکان نمایش دەکرێن. ماریام، تەونکارە و دەڵێت: "هەوڵدەدەین ژیان بۆ رابردوومان بگەڕێنینەوە، بەهەمان شێوە و لە رێگەی هەمان ئامراز، مافوورەکان دەچنینەوە".
 
تەونکارەکان گوڵە رەنگاوڕەنگەکان دەچننەوە و لە ئاوێکی شلەتێندا رەنگەکانیان دەگیرێتەوە. هییاک، تەونکارێکی دیکەیە و باس لەوە دەکات، "ئێمە ئەو بەنانە بەکاردەهێنین کە بە رەنگی گوڵەکان رەنگ کراون. هەموو جۆرە گوڵێک بەکار دەهێنین تاوەکو چەندین رەنگمان دەستکەوێت".
 
رەنگی هەر گوڵێک لە بەنی بەرامبەریدا دیارە. بەنەکان دەبرێنە سەر تەونەکە و دەست بە چنینی مافوورەکان دەکرێت.
 
ماریام ئاماژە بەوەش دەکات، "پرۆسەکە دوور و درێژە، رەنگکردنی بەنەکان زیاتر لە 10 رۆژی پێویستە، دواتر چنینەکە دەستپێدەکات کە کار‌‌ێكی ورد و ئاڵۆزە".
 
بۆ چنینی یەک مەتر چوارگۆشە، زیاتر لە 30 رۆژ کارکردن پێویستە. مافوورێکی سێ بە دوو مەتری، بە شەش مانگ تەواو دەبێت، بەڵام کێشەی سەرەکیی پیشەسازییەکە، کەمیی تەونکارەکانە، چونکە لە 30 ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆریان بەرەو ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان  کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.