ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور تاوتوێی وەڵامدانەوەی مووشەکەکەی کۆریای باکوور دەکەن

04-10-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
نیشانەکردن ئەمریکا ژاپۆن کۆریای باشوور
A+ A-
رووداو - هەولێر

کۆشکی سپی رایدەگەیێنێت کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە جیا قسەی لەگەڵ هەریەک لە هاوتاکانی لە کۆریا باشوور و ژاپۆن کردووە بۆ ئەوەی "وەڵامێکی تووندی" مووشەکهاوێشتنەکەی کۆریای باکوور بدەنەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2022 ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند کە جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ هەردوو هاوتاکەی جەختی لەسەر "پابەندبوون"ی ئەمریکای سەبارەت بە بەرگریی ژاپۆن و کۆریای باشوور کردووەتەوە. 
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، کۆریای باکوور مووشەکێکی مەودا مامناوەندیی بالیستی تاقیکردەوە و بەسەر ژاپۆندا رۆیشت. مووشەکەکە بووە هۆی ئەوەی تۆکیۆ سیستەمی ئاگادارکردنەوەی مووشەک چالاک بکات و داواشی لە خەڵکی چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەی کرد بۆ ئەوەی بچنە ژێرزەمینەکانەوە. 
 
دوایین جار کە کۆریای باکوور مووشەکێکی بەسەر ژاپۆندا هاوێشتبێت لە ساڵی 2017 بوو کاتێک پەیوەندیی کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لەوپەڕی گرژیدابوو. 
 
رۆژی دووشەممە، سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند کە مووشەکێکی بالیستییان بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیانەوە بەدیکردووە کە بە درێژایی 4 هەزار و 500 کیلۆمەتر و لە بەرزیی 970 کیلۆمەتر بە خێرایی 17 ماک رۆیشتووە. دواتر بەرپرسانی ژاپۆن رایانگەیاند کە مەترسیی مووشەکەکە لەسەر وڵاتەکەیان نەماوە و لەنێو زەریای هێمن کەوتووەتە خوارەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.