بڕیارێکی حکومەتی سریلانکا بەرهەمهێنەرانی چا نیگەران دەکات

04-09-2021
عیسا حەسەن
کێڵگەیەکی چا لە سریلانکا
کێڵگەیەکی چا لە سریلانکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هەر کاتێک باسی چا دەکرێت، راستەوخۆ بیری چای سریلانکامان دەکەوێتەوە، کە گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری چایە لە جیهاندا و ساڵانە بایی ملیارێک و 250 ملیۆن دۆلار چا هەناردەی دەرەوە دەکات کە دەکاتە 10٪ـی کۆی هەناردەی ئەو وڵاتە.
 
حکومەتی سریلانکا بڕیاریداوە تەواوی بەرهەمە خۆراکییەکانی وڵاتەکە بکاتە ئەندامی، واتە بەکارهێنانی پەین و ماددە کیمیاییەکان کە بۆ زۆرکردنی بەرهەم و قەڵاچۆکردنی مێرووە زیانبەخشەکان بەکاردێن، چیدیکە رێگەی بەکارهێنانیان نەدا.
 
ئەو بڕیارە جووتیارانی نیگەران کردووە و دەڵێن، بەو شێوەیە پیشەسازی چا دەکەوێتە ژیر مەترسی و بۆ ئاستێکی زۆر کەم دادەبەزێت، هەروەها ئەو سێ ملیۆن کەسەش کە لەو کەرتە کار دەکەن، بە ئەگەری زۆرەوە کارەکانیان لەدەستدەدەن. 
 
‌هێرمان گواندراتنێ، بازرگانی چایە و دەڵێت، "ناتوانم پشتگیری لەو دیدگەیە بکەم کە بەرهەمی ئەندامی کوالێتیی چا باش دەکات، ئەگەر بە تەواوی بە شێوەی ئەندامی بەرهەمبێت، ئێمە 50٪ـی بەرهەممان کەمدەبێتەوە، بەڵام نرخی 50٪ بەرزنابێتەوە. شتێکی دیکەش هەیە، لە جیهاندا بازاڕێکی سنووردار بۆ چای ئەندامی هەیە."
 
سریلانکا خاوەن چای جۆری سەیلانە کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 160 ملیۆن کیلۆی لێ بەرهەمهاتووە. هەروەها خاوەنی جۆرە چایەکە بەناوی "چای سپی" کە کیلۆی بە دوو هەزار دۆلار دەفرۆشرێت.
 
جووتیارانی سریلانکا دەڵێن، بەرهەمهێنانی چای ئۆرگانیک 10 هێندە تێچووی زیاترە لەو بەرهەمەی کە ئێستا بەرهەمی دەهێنن و ئەگەر پلانەکەی حکومەت جێبەجێبکرێت ئەوا کۆتایی بە سەروەریی چای سەیلان لە بازاڕەکانی جیهاندا دێت.
 
ساناس گورونادا، بەڕێوەبەری گرووپی کۆمپانیاکانی RTS بۆ بەرهەمهێنانی چا دەڵێت، "ئەگەر پەینی کیمیایی بەکارنەهێنین، بەرهەمەکە بۆ چارەکی ئەوەی ئێستا هەمانە کەمدەبێتەوە."
 
بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، سریلانکا 85٪ـی پێویستی بازاڕەکانی جیهان بۆ چای سەیلان پڕدەکاتەوە. کڕیاری سەرەکیی چای سریلانکیش عێراق، تورکیا، رووسیا و ئێرانن.
 
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020، عێراق بە تەنیا 16.2 ملیۆن کیلۆگرام چای لە سریلانکا کڕیوە، دوای عێراق، تورکیا بە کڕینی 15.7 ملیۆن کیلۆگرام لە ریزبەندیی دووەم و رووسیا بە 14.4 کیلۆگرام و ئێرانیش بە 8.9 ملیۆن کیلۆگرام ریزبەندی سێیەم و چوارەمیان لە کڕینی چای سریلانکا گرتبوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.