ئەمریکا پێشوازی لە دیارکردنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات

04-08-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە دەستنیشانکردنی رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات. 
 
رۆژی هەینی، 4ـی ئابی 2023، فەرمانگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، "پێشوازی لە راگەیاندنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە شوباتی 2024 دەکەین". 
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، هەڵبژاردنی رێکوپێک، ئازاد و دادپەروەرانە شەرعیەت بە حکومەتەکان دەبەخشێت و دەنگێک بە هاووڵاتییان دەدات لەوەی کێ هەڵدەبژێردرێت بۆ نوێنەرایەتیکردنیان لە حکومەتدا و پشكێکیشیان دەداتێ لەوەی چۆن حکومڕانی دەکرێن. 
 
هەر ئەمڕۆ، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق پێشوازییان لە دەستنشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد و داواشیان لە لایەنە سیاسییەکان کرد هەمووان بەیەکەوە هەوڵ بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بدەن و دڵنیایی ئەوە بدەن کە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە بکرێت، بەجۆرێک هاووڵاتییان بتوانن گوزارشت لە مافی دەنگدانیان بکەن. 
 
ئەوەش دوای ئەوە هات کە  رۆژی پێنجشەممە، 3ـی ئابی 2023، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دیاریکردنی 25ی شوباتی 2024 وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
 
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 03-08-2023، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 25-02-2024ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، ئەوەش دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
 
 

 

 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی F18ـی سەر بە هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا

ئەمریکا "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی لە دەریای سوور دەخاتە خوارەوە

سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانیان "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەیان لە ئاسمانی دەریای سوور خستووەتەخوارەوە، لە ئەنجامدا کورسیی فڕۆکەوانەکانی فڕێدراونەتە دەرەوە و بە رزگاریان بووە.