ئاژانسێکی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: 13 تۆمەتباری قاچاخیکردنمان بە هۆشبەر دەستگیرکرد

04-07-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
گوتەبێژی ئاژانسی هاوئاهەنگی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان بە رووداوی راگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پێنج وڵاتی ئەورووپادا 13 تۆمەتباری قاچاخیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکران کە زۆرینەیان لە ئیتاڵیا بوون. 
 
تۆن ڤان لیرۆپ، گوتەبێژی ئاژانسی هاوئاهەنگیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان (یۆرۆجەست) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخیکردن بە مادە هۆشبەرەکان 13 قاچاخچی دەستگیرکران." 
 
گوتەبێژی ئاژانسی هاوئاهەنگی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان ئاماژەی بەوەش کرد، "سێ لە تۆمەتبارەکان لە ئیسپانیا دەستگیرکران. لە هەریەک لە وڵاتانی بەلجیکا، ئەڵمانیا و ئۆکراینا قاچاخچییەک و ئەوانی دیکەش لە ئیتاڵیا دەستگیرکران،" بەڵام ئاشکرای نەکرد کە خەڵکی چ وڵاتێکن. 
 
لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەوە ئاژانسەکە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەوانەی دەستگیرکراون گرووپێک بوون و سەرەتای لێکۆڵینەوە لێیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2021. قاچاخچییەکان حەشیش و کۆکایینیان بە وڵاتانی ئەورووپا دا بڵاودەکردەوە کە بەشێکیان سەر بە یەکێتیی ئەورووپان. 
 
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دەستگیرکراوەکان مادەکانیان لە ئیسپانیاوە بەدەست دەگەیشت. دواتر، بە بارهەڵگر دەیانگواستەوە بۆ وڵاتانی دیکە و رادەستی ئەندامانی گرووپەکەیان دەکرد و دەفرۆشران. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی یۆرۆجەست، ئاژانسەکەیان، پۆلیسی یەکێتیی ئەورووپا، پۆلیسی ئیتاڵیا، بەلجیکا، ئەڵمانیا و ئۆکراینا بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد. 
 
ئاژانسی یۆرۆجەست قاچاخچیێتیی بە مادە هۆشبەرەکان بە مەترسی لەسەر ئەورووپا دەزانێت. بە گوێرەی راپۆرتی پۆلیسی یەکێتیی ئەورووپا، 50٪ی گرووپە تاوانکارەکانی کیشووەرەکە بەشدارن لە قاچاخیکردن بە مادە هۆشبەرەکان و 50٪ی رووداوەکانی کوشتنیش پەیوەندییان بە قاچاخچێتیی ئەو مادانەوە هەیە. 
 
دەستگیرکردنی قاچاخچیی مادە هۆشبەرەکان لە یەکێتیی ئەورووپا
 
هەفتەی رابردوو پۆلیسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا 28 ناوچەی شارەکانی مەلەگە، گرانادا و سیڤیلیەیان پشکنی و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر پارەی کاش، چەک، ئۆتۆمبێلی گرانبەها و زیاتر لە دوو تۆن ماریوانادا گرت.
 
پۆلیس گوتیشی، لەو ئۆپەراسیۆنەدا 36 گومانلێکراویان دەستگیرکرد کە خەڵکی 10 وڵات بوون؛ سەرۆکی تۆڕەکە هاووڵاتییەکی تورکیای دانیشتووی ئیسپانیا بوو. ئەو کەسە داواکراوی نێودەوڵەتی بوو کە لەلایەن وڵاتەکەیەوە داوای دەستگیرکردنی کرابوو. 
 
پۆلیسی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمەتبارەکان "کاریان گواستنەوەی بڕێکی زۆر ماریوانا و هیرۆین بووە لە وڵاتەکەمانەوە بۆ وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ئەورووپا". ئەو گومانلێکراوانە خەڵکی وڵاتانی تورکیا، سووریا، ئەرجەنتین، ئەڵمانیا، مۆنتێنیگرۆ، رۆمانیا، ئیسپانیا، ئۆکراینا و ڤەنزوێلان. 
 
پۆلیسی یەکێتیی ئەورووپا (یۆرۆپۆل) کە بەشداری لێکۆڵینەوەکان بووە گوتی، 400 پۆلیس لە فەرەنسا، ئیسپانیا و تورکیاوە بەشدارییان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کردووە. 
 
ئیسپانیا لەو وڵاتانەیە لە رێگەیەوە مادەیەکی زۆری هۆشبەر دەچێتە وڵاتانی ئەورووپا؛ ئەوە بەهۆی هەبوونی پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای باشوور و نزیکی لە وڵاتی مەغریبەوە. 
 
بە گوێرەی سەنتەری ئەورووپی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر، 70%ی ئەو هۆشبەرانەی دەبرێنە ئەورووپا بە وڵاتانی بەلجیکا، هۆڵەندا و ئیسپانیادا دەبرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.