کیم جۆنگ ئوون بە بڕیارە ناوەختەکانی سەرنجی جیهان رادەکێشێت

04-06-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
کیم جۆنگ ئوون
کیم جۆنگ ئوون
A+ A-
 
رووداو هەولێر

کیم جۆنگ ئوون بچوکترین کوڕی کیم جۆنگ ئیلە. تەمەنی 38 ساڵە و ساڵی 2011 دوای کۆچی دوایی باوکی، لە تەمەنی 27 ساڵیدا بووە رێبەری باڵای کۆریای باکوور.
 
ئەوکات شارەزایانی سیاسی وڵاتانی رۆژئاوا پێیانوابوو سەرکردەیەکی لاواز دەبێت و لە ماوەی ساڵێکدا لە کورسی دەسەڵات لادەدرێت، بەڵام پێچەوانەی ئەوە، پیشانیدا کە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتەکەی، ئامادەیە هەموو شتێک بکات. کیم جۆنگ ئوون بە تاقیکردنەوەی مووشەک پەیامە هەڕەشە ئامێزەکانی دەگەیێنێت. هەڕەشەی ئەوە دەکات بە مووشەکی ئەتۆمی، پایتەختی ئەمریکا تەخت دەکات. 
 
کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور دەڵێت، "ئەرکی سەرەکیی هێزی ئەتۆمیمان بەرگریکردنە، بەڵام هەرگیز ناکرێت چەکە ئەتۆمییەکانمان تەنیا بە کاری بەرگریکردنەوە گرێبدرێن، ئەگەر هەر هێزێک هەوڵبدات بەرژەوەندییە بنچینەییەکانی وڵاتەکەمان پێشێلبکات، ئەوا هێزە ئەتۆمییەکەمان بە هەموو توانایەوە ئەرکی دووەمی چاوەڕواننەکراوی خۆی جێبەجێدەکات."
 
لە لایەن بەشێکی زۆر لە خەڵکی وڵاتەکەیەوە، وەکو سەرکردەیەکی کارامە و کاریزمایی رێزی لێدەگیرێت کە پێدەکەنێت هەموویان دڵخۆش دەردەکەون. کە دڵتەنگ دەبێت، هەموویان دڵتەنگ دەردەکەون. کە قسە دەکات، بێ دەنگ دەبن. تا دانەنیشێت، دانانیشن. لە هەموو بۆنە نیشتمانییەکاندا، بە گوڵەوە سەردانی پەیکەری باوک و باپیری دەکەن و رێزی خۆیان پیشاندەدەن. 
 
کیم چۆڵ چوون، هاووڵاتی کۆریای باکوور گوتی، "هیچ کوڕ و کچێک هەست بە ماندووبوون ناکەن، کاتێک سەردانی باوکیان دەکەن. سەرکردە مەزنەکان باوکی ئێمەن."
 
لە دەرەوەی کۆریای باکوور، لە لایەن نەیارەکانییەوە سەرۆکە گەنجەکە بە "دیکتاتۆر و دڵڕەق" ناودەبرێت. هەروەها بە کوشتنی زڕبرا و مامی تۆمەتبار دەکرێت. 
 
ساڵی 2015 هەواڵگیریی کۆریای باشووری رایگەیاند، کیم جۆنگ ئوون، وەزیری بەرگریی ئەوکاتی وڵاتەکەی بە مووشەکی دژە فڕۆکە کوشتووە، تەنیا لەبەر ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکدا خەوی لێکەوتووە. 
 
کیم لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە، ناوی "پیاوی مووشەکی" لێنرابوو. ئێستاش هەڕەشەی تاقیکردنەوەی مووشەکێکی دیکەی ئەتۆمی دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تاکسییەکی خۆکار

هەفتەی داهاتوو تاکسیی خۆکار لە چین تاقیدەکرێتەوە

لە چین هەفتەی داهاتوو ئۆتۆمبێلی تاکسیی خۆکار تاقیدەکرێتەوە، کە دوایین پێشکەوتنی ئەو وڵاتەیە لە بواری تەکنەلۆژیا. سەرنشین لەڕێگەی مۆبایلەوە داوای تاکسییەکە دەکات و دوای چەند خوولەکێک دەگاتە لای، بەبێ ئەوەی شۆفێری هەبێت؛ سەرنشینەکەش دوای خۆبەستنەوە پەنجە بەو ناونیشانەدا دەنێت کە دەیەوێت بۆی بڕوات