جۆ بایدن: پێویستە ئاڵۆزییەکانی سوودان کۆتاییان پێبێت

04-05-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە گرژییەکانی سوودان کۆتاییان پێبێت و هەڕەشەی سزا خستنە سەر لایەنەکانی سوودانیش دەکات. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 4ـی ئایاری 2023، جۆ بایدن لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئەو ئاڵۆزییانەی لە سوودان روودەدەن پێوستە کۆتایی پێبێت." گوتیشی کە ئەو ئاڵۆزییانەی "کارەساتێکی تراژیدی و خیانەتکردنە لە خەڵکی سوودن کە دەیانەوێت بەرەو دیموکراسی هەنگاوبنێن." 
 
بایدن هەڕەشەی سزا خستەسەر ئەو لایەنانەی کرد کە هۆکاری شەڕی نێوخۆیی سوودانن و گوتی: "ئەو لایەنانەی کە بە بەکارهێنانی توندووتیژی دژی هاووڵاتییانی سڤیل و ئەنجامدانی تاوان دژی مافەکانی مرۆڤ بوونە هۆی ئەوەی کە پرۆسەی دیموکراسی لە سوودان تێکبچێت، دەبێت سزایان بخرێتە سەر."
 
گوتەکانی بایدن لەکاتێکدایە کە رۆژی 2ـی ئایار، وەزارەتی دەرەوەی سوودانی باشوور بڵاویکردەوە، سوپای وڵاتەکە و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا رەزامەندییان پێشاندا بۆئەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی حەوت رۆژ رابگەیێنن و ئاگربەستەکەش بڕیارە لە 4ـی ئایارەوە بچێتە واری جێبەجێکردنەوە. 
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 15ـی نیسانەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سوودان بە سەرکردایەتیی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بە سەرکردایەتیی محەممەد دەگەلۆ، ناسراو بە حمێدتی، بەردەوامە. ناو بە ناو چەند جارێک ئاگربەست راگەیێندراوە. لەو کاتەشەوە، لانیکەم 512 کەس کوژراون و 4200 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێستا زیاتر لە 100 هەزار کەس بەهۆی شەڕەوە لە سوودان هەڵاتوون و چوونەتە وڵاتانی دیکە و زیاتر لە 300 هەزار کەسیش ئاوارە بوون. هاوکات، هۆشداریی دەدات لەوەی شەڕ و پێکدادانەکانی سوودان دەبنە هۆی دەربەدەربوونی 270 هەزار کەس و دەڵێت، ناچار دەبن روو لە وڵاتانی وەکو سوودانی باشوور و چاد بکەن.
 
جگە لەوەش، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، 23%ـی نەخۆشخانەکانی خەرتووم بە نیوەچڵی کار دەکەن و 16% بە تەواوی کار دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.