پەیکەرێکی پەریی دەریا لە ئیتاڵیا کە سنگ و سمتێکی گەورەی هەیە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە


رووداو دیجیتاڵ 

سەرەتای ڤیدیۆکە پەیکەرێکی پەریی دەریا لە باشووری شاری مۆناپۆلی ئیتاڵیا دەبینن، قەبارەی سمت و سنگی پەیکەرەکە؛ کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتووەتەوە. 
 
ئەنجێلا و هاوژینەکەی چوونەتە لای پەیکەرەکە و وێنەیەکی لەگەڵدا دەگرن؛ دەڵێت: "پەری دەریاکە رەخنەی لێدەگیرێت، چونکە سمت و سنگی زۆر گەورە دروستکراون. لە کاتێکدا ئەو جۆرە جەستەیە بۆ خانمان زۆر سەرنجڕاکێشە. رەخنەکان ئەوەن کە دەبووایە سمت و سنگی کەمێک بچووکتر بووایە."
 
بە پێچەوانەی پەیکەرەکانی دیکەوە کە گوزارشت لە خانمی جەستە مامناوەند دەکەن، ئەو پەیکەرە وەکو رێزێک بۆ ئەو ژنانە دروستکراوە، کە خاوەنی جەستەیەکی پڕن. 
 
گوێسپی، هاووڵاتییە و سەردانی پەیکەرەکەی کردووە، دەڵێت: "پەریی دەریاکە گوزارشت لە جوانیی خانمانی دەریای نێوەڕاست دەکات؛ پڕی جەستەی چاوەکان تێر دەکەن."
 
پەیکەرەکە لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری کۆلێژی هونەریی زانکۆی لوێگی روسۆوە دروستکراوە و بەشێکە لە پلانە 350,000 هەزار یۆرۆییەکەی حکومەتی ئیتاڵیا بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشێکی شاری مۆناپۆلی.