دادوەرێکی بەریتانی بە هەڵە مافی پەنابەری دەداتە کۆچبەرێکی هەرێمی کوردستان

04-04-2025
رووداو @Rudawkurdish
دیمەنی نێو دادگەیەکی بەریتانیا
دیمەنی نێو دادگەیەکی بەریتانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە بەریتانیا دادوەرێک بە هەڵە مافی پەنابەری دەداتە کۆچبەرێک کە خۆی بە عێراقی رادەست کردووە، بەڵام دادوەرەکە وایزانیوە هاووڵاتیی ئێرانە. ئێستا ئەو کۆچبەرە دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ دادگاییەکی نوێ و رەنگە مافی پەنابەرییەکەی لێبسەندرێتەوە.
 
دادوەرێک لە لەندەن چەند رۆژێک لەمەوپێش کەیسێکی چووەتە بەردەم، کە کەیسی کەسێکی خەڵکی باشووری کوردستان و هاووڵاتیی عێراقە. دادگە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە، ئەو کەسە داوای کردووە لە بەریتانیا مافی پەنابەریی بدەنێ، چونکە وەکو خۆی دەڵێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەی لە حکومەت و پارتەکانی کوردستان گرتووە و ئەگەر بینێرنەوە تووشی کێشە دەبێت.
 
هەروەها ئەو کەسە ئەوەشی گوتووە، لە بەریتانیاش دژی ئەو پارتانە چالاکیی کردووە و پێشتر داوای پەنابەریی ئەو کەسە رەتکراوەتەوە، بەڵام ئەو رۆژە دادوەر (هێلێنا سەفیڵد - تامپسن) لە دادگەی کۆچبەری و پەنابەری لە لەندەن بێ سێ و دوو بڕیار دەدات مافی پەنابەری وەربگرێت.
 
هاونیشتمانییەکەی باشووری کوردستان بە دڵێکی خۆشەوە لە دادگە چووەتە دەرەوە، بەڵام پارێزەرانی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا داوای تێهەڵچوونەوە دەکەن و دەڵێن، پێدەچێت دادوەر رێنوێنییە گشتییەکانی عێراقی لەگەڵ ئێران تێکەڵاو کردبێت، چونکە هەموو ئەو بنەمایانەی سەبارەت بە چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستگیرکردن و ئازاردانی خەڵک بەو هۆیەوە لە سیستمی بەریتانیدا باسی ئێرانە نەک عێراق.
 
پاش پێداچوونەوە دەردەکەوێت وایە و دادوەر ناوی عێراق و ئێرانی لێ تێکەڵ بووە؛ بۆیە بڕیار دراوە جارێکی دیکە دانیشتن لەسەر کەیسی کۆچبەرە کوردەکە بکرێتەوە و بڕیارێکی نوێی لەسەر بدرێت.
 
لە لایەکی دیکەوە کۆچبەرێکی تەمەن 26 ساڵ، کە گوتوویەتی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، کەیسێکی سەرنجڕاکێشی هەیە؛ ئەو دوای ئەوەی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ دەردەچێت، دەچێت بەشداری لە خۆپێشاندانێکدا دەکات لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە بەریتانیا.
 
ئەو کۆچبەرە هەژمارێکی فەیسبووکیشی هەیە و رەخنە لە ئێران دەگرێت، بەڵام شتێکی گرنگ هەیە کە کۆچبەرەکە لەبیری چووە، ئەویش ئەوەیە کە پێشتر لە کەیسەکەیدا گوتوویەتی، خوێندەواریی نییە؛ بۆیە هۆم ئۆفیس (بەرپرسانی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا) لێی دەپرسن، "بڕوا بە کامەی بکەین؟ ئەوەی کە خوێندەوارییت هەیە و لە فەیسبووک چالاکیت یان ئەوەی خوێندەوارییت نییە؟" بۆیە وەزارەت پێداگیر دەبێ لەسەر رەتکردنەوەی کەیسەکەی و دیپۆرتکردنەوەی، بەڵام دواتر دادوەرێک بڕیاری دیپۆرتکردنەوەکەی رادەگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دامەزراوەیەکەی ئەتۆمیی ئێران لە شاری ئەسفەهان. وێنە: AP

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێراندا سەپاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێراندا سەپاندووە. ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆببنەوە.