ئیسپانیا بووە دووەم وڵات بۆ زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا

04-04-2020

22:10

لە تورکیا ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 501 کەس

لە تورکیا ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 501 کەس
 
 
وەزیری تەندروستیی تورکیا بڵاوی کردەوە، ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا گەیشتە 501 کەس و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 23 هەزار و 934 بەرزبووەوە.
 
 فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەردا بڵاوکردەوە.
 
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 19 هەزار و 664 پشکنین کراون و سێ هەزار و 13 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 76 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
بەوەش ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیادا گەیشتە 501 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 23 هەزار و 934 کەس بەرزبووەوە.
 
هەروەها لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 302 تووشبوو چاکبوونەتەوە، بە گشتی تاوەکو ئێستا 786 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
 
یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا رۆژی 11ی ئادار راگەیێندرا.
زیاتر بخوێنەوە

20:33

هێنری کیسینجەر: لێکەوتە ئابوورییەکانی کۆرۆنا بۆ چەندین نەوە بەردەوامدەبن

هێنری کیسینجەر: لێکەوتە ئابوورییەکانی کۆرۆنا بۆ چەندین نەوە بەردەوامدەبن
 

هێنری کیسینجەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا و کەسایەتیی کاریگەری ناسراوی ئەمریکا باس لە پێشبینیی مەترسیدار بۆ دۆخی دوای نەمانی کۆرۆنا دەکات و دەڵێت، ڤایرۆسەکە بۆ ماوەیەک بەردەوامدەبێت و لەناودەچێت، بەڵام لێکەوتە ئابوورییەکانی ڤایرۆسەکە بۆ چەندین نەوەی داهاتوو بەردەوامدەبن و دوای کۆرۆنا جیهان هەرگیز وەکو خۆی نامێنیتەوە.
 
کیسینجەر تەمەنی 96 ساڵە، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە و پێشبینی بۆ چەندین بارودۆخی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە و راستیش دەرچوون. لە بابەتێکدا بۆ رۆژنامەی وۆڵستریت دەڵێت، ئەمریکا بە تەنیا ناتوانێت بەسەر کۆرۆنادا زاڵببێت.
 
کیسینجەر ئاماژەی بەوە کردووە، کۆرۆنا بەخێرایی و بەشێوەیەکی چاوەڕوانەنکراو بڵاودەبێتەوە، لە ئەمریکا لە هەموو پێنج رۆژێکدا ژمارەی تووشبووەکان دووهێندەیان لێدێت.
 
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا باس لەوە دەکات، کەرەستەی پزیشکی بۆ بەکارهێنان لە دژی کۆرۆنا وەکو پێویست نین و یەکەکانی چاودێریی چڕ لە رووخاندان، پشکنین وەکو پێویست بۆ گومانلێکراوان ناکرێت و پێکوتەیەکی سەرکەوتوو لەوانەیە 12 بۆ 18 مانگی بوێت تاوەکو بەرهەمدێت.
 
کیسینجەر داوای دروستکردنی لیژنەیەکی نێودەوڵەتیی هاوبەش دەکات کە وڵاتانی جیهان پێکەوە کاربکەن بۆ ئاڵوگۆڕی پێداویستیی پزیشکی و رێنامیی تەندروستی و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی پێکوتە بۆ ڤایرۆسەکە.
 
هێنری کیسینجەر سێ پێشنیاز دەداتە ئەمریکا بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا زاڵبێت و پێیوایە بۆ سەقامگیریی ئابووری دەبێت، یەکەم: ئەمریکا چارەسەر یا پێکوتە بۆ کۆرۆنا بدۆزێتەوە دووەم: دەبێت برینی ئابووریی جیهان سارێژ ببێت. مەبەستی ئەو وڵاتانەیە کە بەهۆی کۆرۆناوە زیانی ماددییان بەرکەوتووە و قوتابخانە و زانکۆ و شوێنە گشتییەکانیان داخراون. پێشبنیازدەکات تەکنیک و تەکنەلۆژیای نوێ لە سەنتەرەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیدا جێگیربکرێن و پێکوتە بگاتە زۆرترین دانیشتووانی گۆی زەوی. 
 
کیسینجەر لە سێیەم پێشنیازیدا دەڵێت، دەبێت ئەمریکا سیستەمی لیبراڵیی جیهانی بپارێزێت بۆ ئەوەی حکومەتەکان لە جیهاندا بتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانی خەڵک دابینبکەن وەکو ئاسایش و ئابوورییەکی باش و دادپەروەری. 
 
کیسینجەر ئەوەی خستەڕوو، لەو قۆناخە سەختەدا دەبێت وڵات و هەرێمەکان لە سەرتاسەری جیهاندا بەردەوام هەوڵبدەن لەڕێگەی بەکۆگاکردنی کاڵا و پلانی هاوبەش و دەستگەیشتن بە دوایین تەکنەلۆژیای زانستی خەڵکەکانیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.
 
زیاتر بخوێنەوە

19:40

لە ئیتاڵیا 681 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا بۆ 124 هەزار و 632 کەس بەرزبووەوەتەوە
لە ماوەی 24 کا‌ژێری رابردوودا لە ئیتاڵیا 681 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە بۆ 15 هەزار و 362 کەس بەرزبووەوە. 
 
بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا بۆ 124 هەزار و 632 کەس بەرزبووەوەتەوە، هەروەها لەو ژمارەیە 20 هەزار و 996 کەس چاکبوونەتەوە. 
زیاتر بخوێنەوە

19:14

لە تورکیا نزیکەی 16 هەزار کەس لە بەشەنێوخۆییەکاندا کەرەنتینکراون

تورکیا لە 11ی ئادار یەکەم تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند
وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا رایگەیاند، 15 هەزار و 756 کەس لە بەشەنێوخۆییە جۆراوجۆرەکاندا کەرەنتینکراون.
 
تورکیا لە 11ی ئاداردا یەکەم تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووان و مردووان بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەدا لە زیادبووندایە.
 
هاوکات تورکیا رێوشوێنی دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووەتەبەر و بە چەند قۆناخێک ئەو هاووڵاتییانەی کەرەنتینکردن کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەوە یاخود بەرکەوتەی ئەوان بوون.
 
محەممەد موحەرەم قەسابئۆغڵو، وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا رایگەیاند: "ئێستا 15 هەزار و 756 هاووڵاتیمان لە کەرەنتینەدان و دوای تەواوکردنی ماوەی 14 رۆژ ئەگەر پشکنینەکانیان پاک بێت دەگەڕێنرێنەوە ماڵەوە".
 
قەسابئۆغڵو هەروەها ئاماژەیکرد لە 51 پارێزگادا 78 بەشەنێوخۆیی گەورە تایبەتکراون بەو هاووڵاتییانەی کەرەنتینە دەکرێن. 
 
 
زیاتر بخوێنەوە

19:13

لە تورکیا نزیکەی 16 هەزار کەس لە بەشەنێوخۆییەکاندا کەرەنتینکراون

تورکیا لە 11ی ئاداردا یەکەم تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، وێنە؛ AFP
وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا رایگەیاند، 15 هەزار و 756 کەس لە بەشەنێوخۆییە جۆراوجۆرەکاندا کەرەنتینکراون.
 
تورکیا لە 11ی ئاداردا یەکەم تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووان و مردووان بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەدا لە زیادبووندایە.
 
هاوکات تورکیا رێوشوێنی دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووەتەبەر و بە چەند قۆناخێک ئەو هاووڵاتییانەی کەرەنتینکردن کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەوە یاخود بەرکەوتەی ئەوان بوون.
 
محەممەد موحەرەم قەسابئۆغڵو، وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا رایگەیاند: "ئێستا 15 هەزار و 756 هاووڵاتیمان لە کەرەنتینەدان و دوای تەواوکردنی ماوەی 14 رۆژ ئەگەر پشکنینەکانیان پاک بێت دەگەڕێنرێنەوە ماڵەوە".
 
قەسابئۆغڵو هەروەها ئاماژەیکرد لە 51 پارێزگادا 78 بەشەنێوخۆیی گەورە تایبەتکراون بەو هاووڵاتییانەی کەرەنتینە دەکرێن. 
 
 
زیاتر بخوێنەوە

17:47

منداڵێکی پێنج ساڵ لە بەریتانیا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

تیمێکی تەندروستیی لە بەریتانیا
لە بەریتانیا منداڵێکی پێنج ساڵ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 708 کەس گیانیان لەدەستداوە. 
 
وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا دەڵێت، لەو ژمارەیەی گیانیان لەدەستداوە بە تەمەنترینیان 104 ساڵە و بچووکترینیشیان 5 ساڵە. 
 
پێشتر کوڕێکی تەمەن 13 ساڵ بەناوی ئیسماعیل محەممەد عەبدولوەهاب لە بەریتانیا گیانی لەدەستدا کە بە بچووکترین کەس لە بەریتانیا تۆمارکرا کە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت. 
 
بەڵام ئەمڕۆ منداڵێک بە ڤایرۆسی  کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی 5 ساڵە و بە بچووکترین منداڵ هەژماردەکرێت لە بەریتانیا. 
 
تاوەکو ئێستا نزیکەی 42 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و کە لەنێویاندا چوار هەزار و 313 کەس گیانیان لەدەستداوە و 135 کەسیش چاکبوونەتەوە.
 
کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووانیش لە جیهان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 141 هەزار و 378 کەس کە لەو ژمارەیە 61 هەزار و 205 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 238 هەزار و 498 کەسیش چاکبوونەتەوە.
زیاتر بخوێنەوە

15:27

دایکێکی تووشبووی کۆرۆنا منداڵێکی دەبێت کە تووشبوو نییە

 
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دایكێک کە تووشبووی کۆرۆنایە منداڵێکی دەبێت کە بەپێی گوتەی دکتۆرەکان تاوەکو ئێستا تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە.
 
دکتۆر ئایدین رەحیم زادە، بەڕێوەبەری تۆڕی تەندروستی و دەرمانی پەلدەشتی ورمێ لەبارەی بارودۆخی منداڵ و دایکەکە رایگەیاند، "بارودۆخی دایکەکە و کۆرپەلەکە جێگیرە و بەسەلامەتی نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام تاوەکو بەتەواوی دڵنیا نەبینەوە لەژێر چاودێری پزیشکی لە ماڵەوە دەیانهێڵینەوە".
 
پەلدەشت دەکەوێتە باکووری پارێزگای ورمێ و ئەمە دووەم جارە لەو شارەدا دایکێکی تووشبووی کۆرۆنا منداڵێکی سەلامەتی دەبێت.
زیاتر بخوێنەوە

13:08

کۆرۆنا شۆردنی ئۆتۆمبێلیش دەگۆڕێت

کۆرۆنا شۆردنی ئۆتۆمبێلیش دەگۆڕێت
کۆرۆنا شۆردنی ئۆتۆمبێلیش دەگۆڕێت
 
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا و باکووری کوردستان رێوشوێنی تووند گیراونەتەبەر هاوکات بۆ هەندێک کەسیش هەلی کاری رەخساندووە، لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆمپانیایەک بە سیستەمێکی جیاواز و بە دەرمانی دژە ڤایرۆس ئۆتۆمبێل بۆ خەڵك دەشوات.
 
کارمەندانی کۆمپانیاکە دەچنە شوێنی کارەکانیان یاخود ماڵەکانیان بۆ ئەوەی خەڵک لە ماڵ دەرنەچن و پابەندی رێنماییەکانیش بن.
زیاتر بخوێنەوە

12:32

ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە سێ هەزار و 452 کەس

ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە سێ هەزار و 452 کەس
 
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوو دوو هەزار و 560 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 158 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 
 
کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئامارەکانی راگەیاند و گوتی، تاوەکو ئێستا 55 هەزار و 743 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و هەروەها 3 هەزار و 452 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 
 
هاوکات 19 هەزار و 736 تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران چاکبوونەتەوە.
زیاتر بخوێنەوە

12:17

ئیسپانیا بووە دووەم وڵات لە رووی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا

ئیسپانیا بووە دووەم وڵات لە رووی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا
 
بەپێی ئامارەکانی وۆڵد میتەر، پێنج هەزار و 537 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە و کۆی ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ 11 هەزار و 744 کەس بەرزبووەوە.
 
ئیسپانیا پێش ئیتاڵیا کەوت لە زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا کە 124 هەزار و 736 کەسن و شەش هەزار و 416 کەسیان دۆخیان ناجێگیرە. 
 
هاوکات 34 هەزار و 219 کەس چاکبوونەتەوە. 
زیاتر بخوێنەوە

12:14

لە نەجەف 34 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە نەجەف 34 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
 
لە پارێزگای نەجەف 34 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووان لەو پارێزگایە بۆ 174 کەس بەرزبووەوە. 
 
ئەمڕۆ شەممە 4-4-2020، رەزوان کیندی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای نەجەف رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ 134 گومانلێکراو، 34 تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەجەف تۆمارکراون. 
 
رەزوان کیندی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە 175 کەس، 49 یان چاکبوونەتەوە و ژمارەی مردووانیش چوار کەسن. 

 

 

زیاتر بخوێنەوە

11:21

لە بەسرە نۆ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە بەسرە نۆ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
 
لە پارێزگای بەسرە نۆ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەوەش ژمارەی تووشبووان لەو پارێزگایە بۆ 122 کەس بەرزبووەوە.
 
عەباس تەمیمی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، ئەمڕۆ نۆ تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای بەسرە تۆمارکراون و 10 تووشبووش بەو ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای بەسرە ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ هەینی 12 تووشبووی دیکە لە بەسرە تۆمارکراون، بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە لە بەسرە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە 122 کەس، 13 یان چاکبوونەتەوە و ژمارەی مردووانیش 10 کەسە.
 
بەپێی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کۆی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 820 کەس، 226 چاکبوونەتەوە و  54 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

 

زیاتر بخوێنەوە

10:37

کۆرۆنا رێژەی بێکاری لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهاندا بەرزکردەوە

کۆرۆنا رێژەی بێکاری لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهاندا بەرزکردەوە
 
رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ نەکرێت، ئەوا نزیکەی 25 ملیۆن کەس لە جیهاندا بێکار دەکات. 
 
ئامارە فەرمییەکانیش پیشانیدەدەن، ڤایرۆسەکە کاریگەری گەورەی لەسەر ئابووریی زۆربەی وڵاتان دروستکردووە و رێژەی بێکاریش لەبەرزبوونەوەدایە. 
 
بێکاری لە جیهاندا
 
- ئێستا ئەمریکا 4.4%ـە لەکاتێکدا پێش کۆرۆنا 3.5% بوو.
 
- ملیۆنێک بەریتانی لە دوو هەفتەی رابردوودا داوای یارمەتی داراییان کردووە کە ئەو ژمارەیە 10 جار لە کاتی ئاسایی زیاترە 
 
- %27ـی کۆمپانیاکانی بەریتانیا ستافیان کەمکردووەتەوە 
 
- مانگی رابردوو 833.979 کەس لە ئیسپانیا کاریان لەدەستداوە و رێژەی بێکاری بۆ 14% بەرزبووەتەوە.
 
- بێکاری لە نەمسا بۆ 12% بەرزبوەوە کە بەرزترینە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە.
 
- 800.000 کەس لە وڵاتانی باکووری ئەوروپا کاریان لەدەستداوە
 
- نزیکەی 23 ملیۆن کەس واتە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی تایلەند داوای یارمەتیان لە حکومەت کردووە 
 
- هەشت ملیۆن کەس لە چین بێکاربوون 
 
- رێژەی بێکاری بۆ 6.2% بەرزبوەتەوە 
 
یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری پەیوەندی بەو رێکارە تووندانەوە هەیە حکومەتەکان گرتوونیانەتەبەر بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە وڵاتەکانیاندا.
 
سندووقی نەختی نێودەوڵەتی ئاماژە بە کاریگەرییە گەورەکانی کۆرۆنا لەسەر تاک و کۆمەڵگەکان دەکات و دەڵێت، ئەو بارودۆخەی ئێستا هاتوەتە ئاراوە لە قەیرانی ئابووریی دەیەی رابردوو گەورەترە. 
 
تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا زیاتر دەبێت و ئەمەش ئەو ئومێدە کەمدەکاتەوە کە لە چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا کاریگەرییەکانی لەسەرئابووری تاک و وڵاتان نەمێنێت.

 

زیاتر بخوێنەوە

10:48

ئیسپانیا بووە دووەم وڵات بۆ زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا

دوایین ئامارەکان
 
رووداو - هەولێر 

ئامارەکانی کۆرۆنا بەردەوامن لە بەرزبوونەوە، ژمارەی تووشبووان ملیۆنێک و 141 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ئەمریکا لە پلەی یەکەمی وڵاتاندایە بۆ زۆری ژمارەی تووشبووان کە 279 هەزار و 500 کەسن. 
 
بەپێی ئامارەکانی وۆڵد میتەر، تاوەکو ئێستا 59 هەزار و 220 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 21%ـی ژمارەی تووشبووانن. لە تەواوی جیهان 829 هەزار و 825 کەیسی چالاکی ڤایرۆسەکە هەن. 
 
ئیتاڵیا دوای ئەمریکا دێت و 119 هەزار و 827 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، دوای ئەویشت ئیسپانیایە کە 119 هەزار و 199 تووشبووی هەیە. 
 
ئیتاڵیا زۆرترین ژمارەی مردنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە کە 14 هەزار و 681 کەسن. چوار هەزار و 68 کەسیش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە. 
 
ئەڵمانیا، فەرەنسا، چین، ئێران، بەریتانیا، تورکیا و سویسرا لە ریزبەندی چوارەم تاوەکو دەیەمن لە زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا. 

 

 

 
زیاتر بخوێنەوە