جووتیارانی بەلجیکا بە 2700 تراکتۆرەوە خۆپیشاندان دەکەن

04-03-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
خۆپیشاندانی جووتیاران دژی بڕیارێکی حکومەت لە برۆکسل
خۆپیشاندانی جووتیاران دژی بڕیارێکی حکومەت لە برۆکسل
نیشانەکردن بەلجیکا گۆڕانی کەشوهەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە جیاتی ئۆتۆمبێل، جووتیاران بە 2700 تراکتۆرەوە چوونە سەر شەقامێکی ناوەندی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا و دایانخست. خۆپێشاندانەکە لەدژی بڕیارێکی حکومەتی بەلجیکایە بۆ سنووردارکردنی بڕی بەکارهێنانی پەیینی کیمیایی لەلایەن جووتیارانەوە.
 
لۆد سایسن، سەرۆکی سەندیکای جووتیارانی بوێرنبۆند لەبارەی خۆپێشاندانەکە دەڵێ "ئەمڕۆ، هەموو لێرە کۆبووینەتەوە تاوەکو بە روونی بە حکومەتی هەرێمی فلاندێرس بڵێین، خەڵک پێویستیان بە جووتیارانە بۆ دەستکەوتنی خۆراک، بەڵام جووتیارانیش پێویستە داهاتوویان روون بێت، بۆیە دەبێت پلانەکە بگۆڕن".
 
پەیینی کیمیایی بە گشتی لە نایترۆجین، فۆسفۆر و پۆتاسیۆم پێکدێت؛ دوای ئەوەی لە کێڵگەکاندا بۆ خێراکردنی گەشەی رووەک بەکاردەهێنرێت، نایترۆجین و ئۆکسجین یەکدەگرن و لەسەر شێوەی گازی نایترۆس ئۆکساید دەچێتە بەرگەهەواوە. ئەو گازەش بە یەکێک لە مەترسیدارترین گازە زیانبەخشەکان دادەنرێت کە هۆکاری گەرمبوونی زەوین.
 
پلانی حکومەتی بەلجیکا بەو جۆرەیە؛ رێگری لە دەردانی لەڕادەبەدەری نایترۆس ئۆکساید بکات، کە بەهۆی بەکارهێنانی پەیینی کیمیاییەوە لە کێڵگە کشتووکاڵییەکاندا دەچێتە هەواوە، بەڵام جووتیاران دژی ئەو بڕیارەن و دەڵێن "قوربانیین".
 
ئێڵس لۆوەیج، راوێژکاری کشتووکاڵی باسی ئەوە دەکات "یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە، ئەمڕۆ کەرتی پیشەسازی 40 هێندەی کەرتی کشتوکاڵی گازی زیانبەخش دەردەدات، ئەمە ناهاوسەنگییەکی گەورەیە. ئێمە دەمانەوێت هاوسەنگی لەنێوان کەرتی پیشەسازی و کشتووکاڵیدا هەبێت. بەهیواین دەردانی گازی زیانبەخش  لەنێوان ئەو دوو سێکتەرەدا هاوسەنگ بکرێت".
 
پلەی گەرمیی زەوی کە بەراورد بە پێش شۆڕشی پیشەسازی یەک پلەی سەدی زیادیکردووە، بەهۆی دەردانی هەرسێ گازی: دووانەئۆکسیدی کاربۆن، میسان و نایترۆسی ئۆکسایدەوەیە. وڵاتانی ئەوروپاش لە رێگەی هەنگاوی هاوشێوەوە، هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی دەردانی ئەو گازە زیانبەخشانە دەدەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری مێردین لە باکووری کوردستان.

قەدەری شارەوانییەکانی باکووری کوردستان لە نێوان هەڵبژاردن و قەییومدا

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2024، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانییەکانی مێردین و ئێلیهـ و شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە پارێزگای روها-ی باکووری کوردستان دانرا. پارێزگاری ئەم شارانە، سەرباری ئەرکەکانیان، بە سەرۆکشارەوانیی قەیومکراو دامەزران. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەر زوو هێزە ئەمنییەکانی ناردە باڵەخانەی شارەوانییەکان و گەمارۆیدان. ئەم سێ شارەوانییەی قەییومیان لەسەر دانراوە، سەر بە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتین.