شەڕ لەنێوان پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن و پارتی دەسەڵاتدار لە پەرلەمانی جۆرجیا دروستبوو

04-03-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
کاتی دروستبوونی شەڕ و گرژییەکەی نێو پەرلەمانی جۆرجیا
کاتی دروستبوونی شەڕ و گرژییەکەی نێو پەرلەمانی جۆرجیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە جۆرجیا لەسەر دەرکردنی یاسایەکی مشتومڕهێنەر شەڕ لەنێوان بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان دروستبوو. بەگوێرەی یاساکە، هەر رێکخراوێک یان میدیایەک 20٪ـی پاڵپشتییەکەی لە دەرەوەی وڵاتەوە بەدەستبهێنێت، بە "بەکرێگیراوی دەرەکی" هەژماردەکرێت. 
 
لەکاتێکدا پەرلەمانی جۆرجیا خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەیاسایەکی مشتومڕهێنەر دەکرد، خۆپێشاندەران لە دەرەوەی پەرلەمان داوای پەسندنەکردنی پڕۆژەیاساکەیان دەکرد. دواجار پڕۆژەیاساکە بە دەنگی زۆرینە تێپەڕێندرا. ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی گرژی و شەڕ لەنێوان پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن و پەرلەمانتارانی پارتی دریمی دەستەڵاتدار. پارتی دەسەڵاتدار پڕۆژەیاساکەی تێپەڕاند و ئەوەش ئۆپۆزیسیۆنی تووڕە کرد. 
 
رەخنەگرانی یاساکە پێیانوایە، یاساکە هاوشێوەی یاسایەکی ساڵی 2012ـی رووسیایە و دەڵێن، مەبەست لێی "کپکردنی دەنگی ئازادە".
 
لە مانگی شوباتدا، سەروو 60 دەمەزراوەی میدیایی و رێکخراوی سڤیل رایانگەیاند کە بە یاساکەوە پابەند نابن لە ئەگەری پەسندکردنیدا. 
 
بەشێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەو بوارەوە نیگەرانە. رۆژی 2ـی شوبات، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانیی "بەردەوامی" ئەمریکای لەبارەی پڕۆژەیاساکە دەربڕی و گوتی، "دەبێتە هۆی شێواندن و بێدەنگکردنی دەنگی ئازاد و ئەو هاووڵاتییە جۆرجیانەی دەیانەوێت وڵاتێکی باشتر بۆ خەڵکەکەیان بونیاتبنێن".  
 
جۆرجیا خوازیاری ئەندامبوونە لە یەکێتیی ئەوروپا؛ لە مانگی حوزەیرانی 2022دا و لەدوای ئەنجامدانی چەند چاکسازییەک، یەكێتییەکە ئامادەبوونی خۆی بۆ وەرگرتنی جۆرجیا دەربڕی، بەڵام وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپاش بەدەر نین لە یاسای لەوجۆرە. 
 
لە ساڵی 2017 دا، هەنگاریا یاسایەکی لەبارەی "شەفافییەتی ئەو رێکخراوانەی لە دەرەوە پاڵپشتی دەکرێن" پەسندکرد. هەرچەندە دەستەواژەی "بەکرێگیراوی دەرەکی" تێدا نەبوو، رەخنەگران پێیانوایە لێوەرگیراوی یاساکەی 2012ـی رووسیایە.
 
پەرلەمانی ئیتاڵیا لە ساڵی 2019 دا یاسای " فەرمانی بەپەلە سەبارەت بە ئاسایش و رێکوپێکی گشتی" پەسندکرد کە لەلایەن ماتیو سالڤینی، وەزیری نێوخۆی ئەوکاتی ئیتاڵیا پێشنیازکرابوو. یاساکە دەسەڵاتێکی فراوان بە وەزیری نێوخۆ دەدات رێگری لە رێکخراوە دەرەکییەکان بکات لەوەی لە نێو ئیتاڵیادا کاربکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.