ئەمریکییەکان "سوپای خودا" بۆ داخستنی سنوورەکان بەڕووی کۆچبەراندا پێکدەهێنن

04-02-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
خۆپێشاندەرێک لافیتەیەکی بەدەستەوە کە درووشمی گرووپەکەی لەسەر نووسراوە؛ "بەهەشت دیواری هەیە و دۆزەخ بێ سنوورە"
خۆپێشاندەرێک لافیتەیەکی بەدەستەوە کە درووشمی گرووپەکەی لەسەر نووسراوە؛ "بەهەشت دیواری هەیە و دۆزەخ بێ سنوورە"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خۆپێشاندەرانی ناولێندراو بە "سوپای خودا" لە ئەمریکا لەنزیک سنووری مەکسیک گردبوونەوە، زۆربەیان لایەنگری ترەمپن و داوای داخستنی سنوورەکانی ئەمریکا بەڕووی کۆچبەراندا دەکەن.
 
خۆپێشاندەرەکان هەر هەفتەیە و لە ناوچەیەکی سنوور ئەمریکا گرددەبنەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدن لەبواری کۆچبەراندا. 
 
جۆزێف، ئەندامی سوپای خودا دەڵێ "هیچ وڵاتێک لە جیهاندا نییە سنوورێکی تووندی نەبێت؛ تەنیا ئەمریکا نییەتی. بۆچی وایە؟ بۆچی ئێمە سنوورەکانی ئۆکراینا دەپارێزین لەجیاتی سنوورەکانی خۆمان؟ هیچ مانای نییە. بە ملیاران دۆلار لەپێناو ئۆکراینا خەرج دەکەین، بەڵام بۆ خۆمانی ناکەین."
 
درووشمی ئەو گرووپە "بەهەشت دیواری هەیە و دۆزەخ بێ سنوورە."
 
ئامارەکانی حکومەتی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن لە یەکەم مانگی ئەمساڵدا رۆژانە تێکڕا 10 هەزار کۆچبەر چوونەتە ئەمریکا؛ ساڵی رابردوو، زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کۆچبەر لە سنوورەکانی مەکسیکەوە چووبوونە نێو ئەو وڵاتە. 
 
ئێستا، قەیرانی کۆچبەرانیش بووەتە مژارێکی گەرمی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی بەربژێرانی کۆماری و دیموکراتەکان. 
 
ئاڵڤین خۆپێشاندەرە و دەڵێ "ئەم کارەمان بۆ ئەوەیە، سەرنجی کۆشکی سپی رابکێشین، کە پێدەچێت گوێ نەداتە ئەرکەکەی. دەبێت گۆڕانکاری رووبدات، چونگە ئەگەر سنوورت نەبێت، وڵاتیشت نابێت." 
 
خۆپێشاندەرێکی دیکە بەناوی برووس دەڵێ "پێموایە ئەمە پەیامێکە بۆ بڕیاربەدەستانی واشنتن، کە دەبێت خزمەتی خەڵک بکەن و کار بۆ خەڵک بکەن، بەڵام وانییە. ئەو سیاسەتمەدارانەی لەوێن، کار بۆ ئەوانە دەکەن، کە زۆرترین پارەیان دەدەنێ و چیدیکە گرنگی بە خەڵک نادەن."
 
سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بە یەکێک لە درێژترین سنوورەکانی جیهان دادەنرێت و سێ هەزار و 145 کیلۆمەتر درێژە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا