کچێكی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە نەمسا وەرگێڕیی بۆ کۆچبەرانی کورد دەکات

04-02-2023
هێمن عەبدوڵڵا
هێوا حوسێن میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو کە هێمن عەبدوڵڵا پێشکێشی دەکات
هێوا حوسێن میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو کە هێمن عەبدوڵڵا پێشکێشی دەکات
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێوا حوسێن، خانمێکی کوردە و لە نەمسا دەژی، لە ماوەیەکی کەمدا خۆی لەگەڵ ژینگەی وڵاتەکە گونجاندووە. هێوا منداڵ بووە کە قامشلۆی بەجێهێشتووە و چووەتە سلێمانی، لەوێشەوە هاتووەتە نەمسا. ئەو خانمە بە ماوەیەکی کەم بووەتە چالاکڤانێکی ناسراوی مافەکانی ژنان و لەگەڵ کۆچبەرانیش وەک وەرگێڕ کاردەکات. 
 
هێوا حوسێن، وەرگێڕ و چالاکڤان میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، رایگەیاند، لە قامشلۆ لەدایکبووە و لە تەمەنی یەک ساڵی ئاوارە بوون و لە دەوربەری سلێمانی لە باشووری کوردستان نیشتەجێبوون، لەوێ گەورەبووە و خوێندنی تەواوکردووە و دواتر لە ساڵی 2015 روودەکاتە نەمسا و لەو وڵاتە نیشتەجێ دەبێت.
 
هێوا حوسێن روونیکردەوە، سەرەتا لەوێ بەزوویی و لە ماوەی تەنیا حەوت مانگدا خۆی فێری زمانی ئەو وڵاتەکردووە و گوتی، "دوای ئەوەی فێری زمان بووم، داواکرام وەک وەرگێڕ کاربکەم لە کەیسی کۆچبەران، بەهۆی ئەوەی من زمانی کوردی بە هەردوو سێوەزاری سۆرانی و کورمانجی دەزانم و هەروەها زمانی عەرەبیش بە باشی دەزانم، دەستم بەوکارە کرد و توانیم هاوکارێکی باش بم بۆ ئەو کۆچبەرە کورد و عەرەبانەی دێنە نەمسا".
 
سەبارەت بە یاساکانی نەمسا بۆ کۆچبەران، هێوا حوسێن روونیکردەوە کە یاساکانی کۆچبەری لە نەمسا قورسترن لە چاو ئەڵمانیا، بۆیە کۆچبەر کەمتر روو لە نەمسا دەکەن.
 
رێکخراوی ئینتا ئەکتسیۆن، رێکخراوێکی ئەوروپییە و لقی لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا هەیە و رێکخراوەکە تایبەتە بە هاوکارییکردنی کۆچبەران، بەڵام زیاتر بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە لە تەمەنی لاویدان و هەروەها هاوکاریی کۆچبەران دەکات بۆئەوەی لە یاساکانی ئەوروپا تێبگەن و لەگەڵیان رابێن.
 
هێوا حوسێن ئێستا ئەندامی ئەو رێکخراوەیە و لەو رێگەیەوە توانیویەتی پڕۆژەیەکی تایبەت بە هاوکاریکردنی کۆچبەرانی گەنجی کوردی رۆژئاوای کوردستان ئامادە بکات کە پڕۆژەکە پەسەندکراوە و کاری پێدەکرێت، بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە چەندین گەنجی کوردی رۆژئاوای کوردستان لە نەمسا فێری زمانی ئەو وڵاتە بوونە و هەروەها هەلی کاریشیان بۆ رەخساوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد عاتف، نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ ئەمریکا.

نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ رووداو: پشتگیریی لە سەربەخۆیی کورد دەکەین

رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، ئەحمەد عاتف، نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ ئەمریکا قسەی بۆ دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک کرد و گوتی: "ئێمە پشتگیری لە هەموو نەتەوەیەک دەکەین کە جیاببێتەوە و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی وەربگرێت، بۆ نموونە نەتەوەی کورد. ئەوان دۆزێکی گرنگ و رەوایان هەیە و ئێمەش پشتگیرییان لێدەکەین، پێموایە ئەمە رێگەی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیرییە لە جیهاندا."