وەزیری بەرگریی فەرەنسا جەخت لە پشتگیریی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی فەرەنسا کۆبوونەوە و نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانى و هاريكاريى سه‌ربازى و ئه‌منيى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى". وەزیری بەرگریی فەرەنساش "جه‌ختى له پابه‌ندى و به‌رده‌واميى پشتگيريى سه‌ربازيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه."
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 3-11-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاریس لەگەڵ سێباستیان لوکۆغنیو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانى و هاريكاريى سه‌ربازى و ئه‌منيى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به رۆڵى كاريگه‌ر و قوربانيى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد. هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسيانه كرد كه ئه‌م دواييه له رووداوێكدا له عێراق گيانيان له‌ده‌ستدا."
پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسادا هەیە و لە 10 ساڵی رابردوویشدا چەندینجار سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پاریسی کردووە و لە ئێلیزێ پێشوازی لێکراوە؛ هاوکات لە 2014ـەوە سێ‌جار دوو سەرۆکی فەرەنسا هاتوونەتە هەولێر.
فەرەنسا ئەندامێکی کارای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە و نزیکەی 600 راوێژکاری سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە کە ئەرکی سەرەکیان راهێنانکردنە بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، وه‌زيرى به‌رگريى فه‌ره‌نسا "وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانين بۆ رۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا، جه‌ختى له پابه‌ندى و به‌رده‌واميى پشتگيريى سه‌ربازيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌يی وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و فه‌ره‌نسا له بوارى سه‌ربازى و ئه‌منيدا دووپات كرده‌وه."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە سوپاسالارى فه‌ره‌نسا و ژماره‌يه‌ک له پله‌دارانى سه‌ربازى ئاماده‌ی بوون، "هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه‌كان بۆ رێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى شه‌ڕ كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌وه‌ى پێويسته عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه نه‌بنه به‌شێكى ئاڵۆزييه‌كان."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، به‌ره‌وپێشچوونى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، نێچيرڤان بارزانى له تۆمارى يادگاريى وه‌زاره‌تەکەدا، په‌يامێكى ياده‌وه‌رى تۆمار كرد و تێیدا سوپاسى پشتگيرى و هاريكاريى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانی كرد.