کۆریای باکوور 23 مووشەکی بالیستی تاقیکردەوە و کۆریای باشووریش دەڵێت ئەوە "داگیرکاری"یە

03-11-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆریای باکوور 23 مووشەکی تاقیکردەوە کە یەکێکیان لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی کۆریای باشوور کەوتە خوارەوە. سەرۆکی کۆریای باشووریش کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکەی وەکو "داگیرکاریی" خاکەکەیان لێکدایەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 2-11-2022، کۆریای باکوور زیاتر لە 20 مووشەکی بالیستی تاقیکردەوە و بە ژمارەیەک تۆپهاوێژیش بۆردوومانی "بەفەر زۆن"ی کرد کە ئەمریکا و کۆریای باشوور مانۆڕێکی سەربازیی ئاسمانیی فراوانی تێدا دەکەن.
 
فەرماندەی سوپای سیئۆل باس لەوە دەکات، یەکێک لە مووشەکەکان بە رادەیەک نزیکبووەتەوە لە کۆریای باشوور کە لە دوای دابەشبوونی دوورگەکەوە لە ساڵی 1953 رووینەداوە مووشەکێکی کۆریای باکوور ئەوەندە لە سنوورەکانی کۆریای باشوور نزیکبێتەوە.
 
نووسینگەی سەرۆکایەتیی یوون سوکیۆڵ، سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاند: "سەرۆک یوون ئەمڕۆ ئاماژەی بەوە کردووە، جموجووڵەکانی کۆریای باکوور پێشێلکارییەکی کاریگەری خاکەکەمانە".
 
23 مووشەکەکەی پیۆنگیانگ پێکهاتبوون لە حەوت مووشەکی بالیستی کورتبڕ و شەش مووشەکی دیکەی دوورهاوێژ. هاوکات بە 100 گوللـە تۆپ ناوچەی "بەفەر زۆن"ی کردە ئامانج کە لە 2018 بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو کۆریاکە دامەزرا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.