جووڵەکانی ترەمپ لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا دەکرێنە سەما

 
رووداو دیجیتاڵ
 
ڤیدیۆیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی تەنیوە و ترەمپیش ڤیدیۆکەی لە ئەکاونتی خۆی لە توویتەر بڵاوکردووەتەوە.
 
ئەکاونتێکی لایەنگری ترەمپ لە توویتەر چەند جووڵەیەکی دۆناڵد ترەمپی لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا کۆکردووەتەوە، مۆنتاژێکی جوانی بۆ کردووە، لەگەڵ گۆڕانییەک کردوویەتی بە سەما و هەڵپەڕکێ.
 
دۆناڵد ترەمپ ڤیدیۆکەی لە هەژماری خۆی لە توویتەر بڵاوکردووەتەوە، لە سەرووی هەموو کارەکانی داناوە، لەژێر  ڤیدیۆکەدا نووسراوە: "ئێمە بەمجۆرە کۆتایی بە بانگەشەکانی هەڵبژاردن دەهێنین".
 
ترەمپ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا نووسیویەتی: "بۆ چوار ساڵی دیکە دەبمەوە سەرۆکی ئەمریکا".