رووداو دیجیتاڵ
کۆچبەرێکی عێراقیی تەمەن 35 ساڵ، بەڕێوەبەری کەمپێک کە تەمەنی 61 ساڵە دەداتە بەر چەقۆ و دەیکوژێت.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 2-09-2024، لە شارۆچکەی زارشتێت لە باشووری هانۆڤەر، لە هەرێمی نیدەرزاکسن ـی ئەڵمانیا روویداوە. کۆچبەرەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری کەمپەکە بووەتە دەمەقاڵەیان و دواتر کۆچبەرەکە چەقۆی لە بەڕێوەبەری کەمپەکە داوە.
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی ئەحمەدە و بە بنەچە خەڵکی ئەفغانستانە.
کۆچبەرە عێراقییەکە دوای تاوانەکە خۆی شاردبووەوە و نزیکەی کاژێر 22:00 بەکاتی نێوخۆیی ئەو وڵاتە، پۆلیس دەستگیریان کردووە، چونکە داواکاری گشتی داوای دەستگیرکردنی کردبوو و براوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.
بەپێی گوتەی بەشێک لە کەسە نزیکەکانی ئەو بەڕێوەبەرەی کوژراوە، بکوژ و کوژرا یەکدییان ناسیوە.
دوای هێرشەکەی شەوی 23ـی ئابی ئەم ساڵ لە شاری زۆلینگنی ئەڵمانیا کە عیسا حەسەن، کۆچبەری خەڵکی دێرەزۆری سووریایە بە چەقۆ سێ کەسی کوشت و هەشتی دیکەی بریندارکرد، چاوی رای گشتیی ئەڵمانیا لە سەر رووداوەکانە و دەنگی ناڕەزایەتی دژی کۆچبەر و پەناخوازان بەرزتر بووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ