رووداو دیجیتاڵ
لوچیانۆ سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی ڤالدۆبیاندێی ئیتاڵیایە و کێشی 140 کیلۆگرامە. ئێستا بۆ دابەزاندنی کێشی، رۆژانە بە هاوڕێیەتی 200 دانیشتووی شارۆچکەکەی شەش کیلۆمەتر دەبڕێت.
هاووڵاتییەک کە لەگەڵ لوچیانۆدا وەرزش دەکات، دەڵێت: "پێموایە سەرۆکشارەوانییەکەمان کارێکی مەزنی بۆ ئێمە کردووە. بەداخەوە، بەهۆی ئەمەوە تەندروستیی خۆی پشتگوێخستووە، بۆیەش ئێمە هاتووین لەگەڵی و پاداشتی بدەینەوە."
لوچیانۆ 10ساڵە سەرۆکی شارەوانییە و لەو ماوەیەدا بەهۆی سەرقاڵییەوە 50 کیلۆگرامی زیادکردووە. هۆکاری قەڵەوبوونی رووندەکاتەوە و دەڵێت، "زۆربەی رۆژەکان کاتم نییە نانی بەیانی و نیوەڕۆ بخۆم، بە زۆری لە شەودا نان دەخۆم کە ئەمەش زۆر ناتەندروستە."
بەگوێرەی راپۆرتی چاودێریی تەندروستیی نیشتمانیی ئیتاڵیا، لە 59 ملیۆن دانیشتووی وڵاتەکە شەش ملیۆنیان قەڵەون. ئەو رێژەیەش مەترسیی زیادبوونی لەسەرە، چونکە 37٪ی ژنان و 30٪ی پیاوانی ئیتاڵیا هێندەی پێویست ناچالاکن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ