ڤلادیمیر پووتین: دۆخی ئەفغانستان کارەساتە

03-09-2021
عەلی زەڵمی
نیشانەکردن بزووتنەوەی تاڵیبان کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان
A+ A-

رووداو- هەولێر 

سەرۆکی رووسیا دەڵێت، بارودۆخی ئەفغانستان دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا "کارەساتە". 
 
ئەمڕۆ هەینی 3-9-2021 ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە میانی بەشداریکردنی لە "کۆڕبەندی ئابووریی رۆژهەڵات" کە لە شاری "ڤلادیڤۆستۆک"ی رۆژهەڵاتی رووسیا بەڕێوەدەچێت، رەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان گرت و رایگەیاند، ئەمریکا بۆ ماوەی دوو دەیە لەو وڵاتە مایەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. 
 
پووتین لەو بارەوە گوتی: "کارەساتە، چونکە ئەمریکییەکان کە کەسانی زۆر پراگماتیکین زیاتر لە 1.5 تریلیۆن دۆلاریان لە ماوەی ئەو ساڵانەدا لە ئەفغانستان خەرجکرد، بەڵام ئەنجامەکەی چی بوو؟ هیچ". 
 
سەرۆکی رووسیا لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا رایگەیاند، "ئەگەر سەیرێکی ئەو خەڵکە بکەیت کە ئەفغانستان جێدەهێڵن و کاردەکەن بۆئەوەی بگەنە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی، ئەوا تێدەگەیت کە کارەسات لەو وڵاتە روودەدات".
 
یەکێتیی سۆڤیەت بۆ ماوەی 10 ساڵ لە ئەفغانستان شەڕی کرد؛ شەڕەکە ساڵی 1989 کۆتاییهات، بەڵام رووسیا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا زیاتر رۆڵی نێوەندگیری بۆ رەوشی ئەفغانستان گێڕاوە و چەند جارێکیش میوانداری شاندی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان و تاڵیبانی کردووە، هەرچەندە مۆسکۆ وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی سەیری تاڵیبان دەکات. 
 
پووتین لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا رایگەیاند: "دەبێت دان بەو راستییەدا بنێین کە تاوەکو زووتر تاڵیبان پەیوەندی بە خێزانی وڵاتانی شارستانییەوە بکات، ئاسانتر دەتوانرێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا