جۆن کێری و چاوشئۆغڵو "شەڕی داعش و رادەستكردنەوەی گولەن" تاوتوێ‌ دەكەن

رووداو - هەولێر

پێش دەستپێكردنی لووتكەی جی 20، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و توركیا لە چین کۆبوونەوە و پرسەکانی رادەستكردنەوەی گرووپی فەتحوڵڵا گولەن و ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فوڕات"ـیان تاوتوێکرد.

رۆژی شەممە 03-09-2016 جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نووسینگەی کارکردنی لە شاری هانگژوو لە چین، پێشوازی لە مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد.

لە کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیدا جۆن کێری و چاوشئۆغڵو پرۆسەی رادەستكردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن و ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات"ـیان تاوتوێكردووە. 

جۆن کێری و چاوشئۆغڵو دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان گەنگەشە كردووە، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی جه‌رابلوس و منبج و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ عێراق و سووریا.

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیره‌كه،‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی G20 سه‌ردانی چین كردووه‌، نزیكه‌ی كاژێرێكی خایه‌ندووە.