رووداو - هەولێر
پێش دەستپێكردنی لووتكەی جی 20، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و توركیا لە چین کۆبوونەوە و پرسەکانی رادەستكردنەوەی گرووپی فەتحوڵڵا گولەن و ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فوڕات"ـیان تاوتوێکرد.
رۆژی شەممە 03-09-2016 جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نووسینگەی کارکردنی لە شاری هانگژوو لە چین، پێشوازی لە مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد.
لە کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیدا جۆن کێری و چاوش‌ئۆغڵو پرۆسەی رادەستكردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن و ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات"ـیان تاوتوێكردووە.
جۆن کێری و چاوش‌ئۆغڵو دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان گەنگەشە كردووە، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی جه‌رابلوس و منبج و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیره‌كه، كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی G20 سه‌ردانی چین كردووه، نزیكه‌ی كاژێرێكی خایه‌ندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ