زیاتر لە 125 هەزار کوردی ئێزدی لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرییان کردووە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
ژمارەیەک کوردی ئێزدی ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا یادی 10 ساڵەی کۆمەڵکوژیی شنگالیان کردەوە
ژمارەیەک کوردی ئێزدی ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا یادی 10 ساڵەی کۆمەڵکوژیی شنگالیان کردەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە 10 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 125 هەزار کوردی ئێزدی داوای مافی پەنابەریێتییان لە ئەڵمانیا کردووە. فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا دەڵێت، ژمارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بە ڤیزەی فەرمی چوونەتە ئەو وڵاتە.
 
ئەمڕۆ، 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی ئێزدییدا تێدەپەڕێت. لە گەرمەی جەنگی نێوخۆی سووریادا، لە 3ـی ئابی 2014، رێکخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) شاڵاوێکی خوێناویی کردە سەر شنگال و دەوروبەری. لە هێرشەکەدا 11 هەزار و 417 کوردی ئێزدی رفێندران، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێنکران و دوای هێرشەکەش ژمارەیەکی زۆریان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و دواتریش دەیان هەزار کەسیان روویان لە وڵاتانی دەرەوە کرد، لەوانەش ئەڵمانیا. 
 
زنار شینۆ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو بەدواداچوونی بۆ ئەو کوردە ئێزدییانە کردووە کە لە ئەڵمانیا دەژین و داوای مافی پەنابەریێتییان پێشێكێشکردووە. 
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی داون، لە ساڵی 2014ـەوە تاوەکو 30-06-2024 نزیکەی 102 هەزار و 945 کوردی ئێزدی لە باشووری کوردستانەوە چوونەتە ئەو وڵاتە و 37 هەزار و 655 کەسیان تەنیا لە ساڵی 2017ـدا داوای مافی پەنابەرییان پێشکیش کردووە.
 
لەو 10 ساڵەدا، ژمارەی کوردانی ئێزدی کە لە باشووری کوردستانەوە چوونەتە ئەڵمانیا، بەم شێوەیە بووە:
 
- ساڵی 2014، 6 هەزار و 642 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە، کە سێ هەزار و 258ـیان یەکەمجار بووە داواکە پێشكێش بکەن.
- ساڵی 2015، 15 هەزار و 258 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە کە 14 هەزار و 261ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2016، 37 هەزار و 655 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە کە 37 هەزار و 275ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2017، 11 هەزار و 200 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە کە 10 هەزار و 955ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2018، 8 هەزار و چوار  کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە کە 7 هەزار و 769ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2019، 5 هەزار و 812 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە کە 5 هەزار و 546ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2020، 3 هەزار و 445 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە کە 3 هەزار و 238ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2021، 4 هەزار و 309 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە کە 4 هەزار و 148ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2022، 3 هەزار و 761 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە کە 3 هەزار و 614ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2023، 3 هەزار و 693 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە کە 3 هەزار و 507ـیان یەکەمجاریان بووە.
- لە 01-01-2024ـوە تاوەکو 30-06-2024، 3 هەزار و 169 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە کە سێ هەزار و 79ـیان یەکەمجاریان بووە.
 
لە باکووری کوردستانیشەوە، تاوەکو ئێستا هەزار و 723 کوردی ئێزدی چوونەتە ئەڵمانیا، کە وردەکارییەکانیان بەم شێوەیە بووە:
 
- ساڵی 2014، 112 کوردی ئێزدی خەڵکی باکووری کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 95ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2015، 149 کوردی ئێزدی لە باکووری کوردستانەوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 122ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2016، 200 کوردی ئێزدی لە باکووری کوردستانەوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 183ـیان یەکەمجاریان بووە. 
- ساڵی 2017، 143 کوردی ئێزدی لە باکووری کوردستانەوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 117ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2018، 82 کوردی ئێزدی لە باکووری کوردستانەوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 60ـیان یەکەمجاریان بووە. 
- ساڵی 2019، 67 ئێزدی لە باکووری کوردستانەوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 48ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2020، 89 ئێزدی لە باکووری کوردستانەوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 38ـیان یەکەمجاریان بووە. 
- ساڵی 2021، 58 ئێزدی لە باکووری کوردستانەوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 42ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2022، 232 ئێزدی لە باکووری کوردستانەوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 207ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2023، 483 ئێزدی لە باکووری کوردستانەوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 463ـیان یەکەمجاریان بووە.
- لە 01-01-2024ـوە تاوەکو 30-06-2024، 108 ئێزدی لە باکووری کوردستانەوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 93ـیان یەکەمجاریان بووە.
 
لە رۆژئاوای کوردستانیشەوە، هەر لەو 10 ساڵەدا،  16 هەزار و 953 کوردی ئێزدی روویان لە ئەڵمانیا کردووە، بەم شێوەیە:
 
- ساڵی 2014، دوو هەزار و 643 کوردی ئێزدیی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە دوو هەزار و 52ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2015، چوار هەزار و 838 کوردی ئێزدیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە سێ هەزار و 495ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2016، چوار هەزار و 390 کوردی ئێزدیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە چوار هەزار و 107ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2017 هەزار و 413 کوردی ئێزدیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە هەزار و 290ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2018، 749 کوردی ئێزدیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 669ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2019، 634 کوردی ئێزدیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 573ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2020، 661 کوردی ئێزدیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 601ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2021، 640 کوردی ئێزدیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 520ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2022، 420 کوردی ئێزدیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 366ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2023، 403 کوردی ئێزدیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 366ـیان یەکەمجاریان بووە.
- لە 01-01-2024ـوە تاوەکو 30-06-2024، 162 کوردی ئێزدیی رۆژئاوای کوردستان داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 148ـیان یەکەمجاریان بووە.
 
بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا، جگە لە باکوور، باشوور و رۆژئاوای کوردستان، لە ئەرمینیا و جۆرجیاشەوە کوردانی ئێزدی روویان لە وڵاتەکە کردووە.
 
لە ئەرمینیا کۆمەڵگەیەکی کوردانی ئێزدی هەیە کە زۆربەیان لە سەرەتای سەتەی بیستەمدا لە باکووری کوردستانەوە کۆچیان کردووەتە ئەو شوێنە، بەڵام ئێستا دوو هەزار و 495ـیان هاتوونەتە ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەرییان پێشکێش کردووە.
 
لەو 10 ساڵەدا، ژمارەی داواکاریی کوردانی ئێزدی کە لە ئەرمینیاوە چوونەتە ئەڵمانیا بەم شێوەیە بووە:
 
- ساڵی 2014، 184 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 152ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2015، 151 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 116ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2016، 343 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 300ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2017، 410 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 364ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2018، 250 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 177ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2019، 165 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 115ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2020، 100 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 67ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2021، 122 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 70ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2022، 179 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 115 یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2023، 427 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 350ـیان یەکەمجاریان بووە.
- لە 01-01-2024ـوە تاوەکو 30-06-2024، 164 کوردی ئێزدی لە ئەرمینیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 137ـیان یەکەمجاریان بووە.
 
هاوکات جۆرجیاش یەکێکی دیکە لەو وڵاتانەیە کە لەکاتی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوودا ژمارەیەک لە کوردانی ئێزدی لێ نیشتەجێ بوون کە لە 10 ساڵی رابردوودا نزیکەی هەزار و 514ـیان کۆچیان کردووە بۆ ئەڵمانیا.
 
- ساڵی 2014، 282 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 237ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2015، 204 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 160ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2016، 175 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 142ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2017، 162 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 119ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2018، 143 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 110ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2019، 135 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 106ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2020، 77 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 41ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2021، 83 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 45ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2022، 103 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 82ـیان یەکەمجاریان بووە.
- ساڵی 2023، 117 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 86ـیان یەکەمجاریان بووە.
- لە 01-01-2024ـوە تاوەکو 30-06-2024، 33 ئێزدی لە جۆرجیاوە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە کە 27ـیان یەکەمجاریان بووە.
 
بەپێی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا ئەو ژمارانەی سەرەوە ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە داوای مافی پەنابەرییان پێشكێش بە وڵاتەکە کردووە و بە رێگەی جۆراوجۆرەوە گەیشتوونەتە وڵاتەکە، بەڵام ئەوانە ناگرێتەوە کە لە رێگەی ڤیزەوە و لە چوارچێوەی پرۆگرامی یەکگرتنەوەی خێزان و رێگە فەرمییەکانی دیکەوە رۆیشتوون، بۆیە مەزەندە دەکرێت ژمارەی کوردانی ئێزدیی لەو وڵاتە زیاتر بێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە