لە پێنج مانگدا سەروو 95 هەزار کۆچبەر روویان لە نیویۆرک کردووە

04-08-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
نۆرەگرتنی کۆچبەرانی ئەفریقی لەبەردەم ناوەندێکی نیویۆرۆک بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە هۆتێلەکان.
نۆرەگرتنی کۆچبەرانی ئەفریقی لەبەردەم ناوەندێکی نیویۆرۆک بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە هۆتێلەکان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نیویۆرک، ئەو شارەی بەوە ناسراوە کە هەرگیز ناخەوێت، ئێستا بەدەست قەیرانی کۆچبەرانەوە دەناڵێنێت.

کۆچبەرانی ئەفریقی لە سەنتەری شاری نیویۆرکی ئەمریکا نۆرەیان گرتووە. ئەوان لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە رۆژ دەکەنەوە و ئێستاش چاوەڕێن ببرێنە هۆتێلێکی کۆنی بەکارنەهاتوو.

کۆچبەرێکی ئەفریقی دەڵێت، "ئەم چاوەڕوانییە زۆر زەحمەتە و زۆر هێواش دەڕوات، هەر شەش کاژێر جارێک 10 کەس دەکەنە ژوورێ و شەش کاژێری دیکە چاوەڕێ دەکەیت، ئینجا 10 کەسی دیکە دەکەنە ژوورەوە".

عەبدوڵڵای دیالۆ، کۆچبەرێکی دیکەی ئەفریقییە و باس لەوە دەکات، "ئێمە روومان کردووەتە ئێرە و زۆر وڵاتمان بڕیوە و دووچاری نەهامەتیی زۆر بووین، بەڵام لێرەش دۆخەکەمان باش نییە. ئێمە روومان لە ئەمریکا کرد، چونکە متمانەمان پێی هەبوو".

بەگوێرەی بەرپرسانی ئەو شارە لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە زیاتر لە 95 هەزار کۆچبەر روویان لەو شارە کردووە و شێڵتەرەکانی کۆچبەرانیش هەموو پڕ بوون و 100 هەزار کۆچبەری تێدا نیشتەجێن. بۆ دەربازکردنی ئەو شارەش لەو قەیرانە، بەرپرسانی شارەکە 194 شێڵتەری کاتی و 13 سەنتەری کۆچبەرانی نوێیان لە نیویۆرک کردووەتەوە.


ئێرک ئادەمز، سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دەڵێت، "ئێمە پێویستمان بە هاوکاریی هەیە، دۆخەکە باشتر نابێت. لەم ساتەوە بەرەو خراپتر دەڕوات، لەبەرئەوەی هیچ جێگەمان نەماوە. چوومە هۆتێلەکان لە چەند رۆژی رابردوودا، ریزی نۆرەگرتن ئەوەندە درێژە، زیانی بە بازرگانانی ئەو ناوچەیەش گەیاندووە و دۆخەکە باشتریش نابێت. دەبینین هەفتانە دوو هەزار و 300 کۆچبەر دێنە نێویۆڕک و داوای پەناگەیەک دەکەن".

زۆربەی کۆچبەرەکان لە سنووری نێوان مەکسیک و ئەمریکاوە دێنە ئەو وڵاتەوە و بەگوێرەی ئاماری فەرمی، تەنیا لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نزیکەی 240 هەزار کۆچبەر چوونەتە ئەمریکاوە، بەڵام بۆ زیاتر گوشارخستنە سەر حکومەت، ویلایەتەکانی نزیک لە سنووری مەکسیک کۆچبەرەکان لە رێگەی پاسەوە گواستراونەتەوە نێو شارە گەورەکانی وەکو نیویۆرک. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا