منداڵە چینییە لەخۆگیراوەکان بۆ دۆزینەوەی دایک و باوکیان لە ئەمریکاوە دەگەڕێنەوە چین

03-07-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
رێکخراوێک لە رێگەی پشکنینی DNAیەوە هەوڵدەدات خێزانی منداڵە چینییە لەخۆگیراوەکان لە ئەمریکا بدۆزێتەوە
رێکخراوێک لە رێگەی پشکنینی DNAیەوە هەوڵدەدات خێزانی منداڵە چینییە لەخۆگیراوەکان لە ئەمریکا بدۆزێتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوێک لە رێگەی پشکنینی DNAیەوە هەوڵدەدات خێزانی منداڵە چینییە لەخۆگیراوەکان لە ئەمریکا بدۆزێتەوە. 82 هەزار منداڵی چینی لەلایەن خێزانە ئەمریکییەکانەوە لەخۆگیراون. 
 
لە شاری دیانجیانگی چین، لۆلیی تەمەن 19 ساڵان لەگەڵ ژنێکی ئەمریکی کە لە منداڵییەوە بەخێویکردووە، دەست بە گەشتی دۆزینەوەی دایک و باوکی دەکات. 
 
کاتێک لۆلی هێشتا ساوا بوو، لە نزیک کارگەیەکی ئەو ناوچەی جێهێڵدرابوو، دوای ئەوەی دامودەزگەکان دۆزییانەوە، خێزانێکی ئەمریکی کچەکەیان لەخۆگرت. ئێستا گەورە بووە و ئەم کچە گەنجەی لێ دروستبووە. لەگەڵ کۆرینی دایەنی، بەدوای دایک و باوکی راستەقینەیدا دەگەڕێت.
 
لە ساڵی 1980 تاوەکو 2016، بۆ خێزانەکان قەدەخە بوو لە یەک منداڵ زیاتریان هەبێت، بۆیە کە منداڵی دووەمیان دەبوو، جێیان دەهێشتن و کاتێک حکومەت دەیدۆزینەوە، بە خێزانی وڵاتانی دیکەی دەدان بۆ ئەوەی لەخۆیانی بگرن.
 
کۆرین ویڵسن، رێکخراوێکی دامەزراندووە بۆ ئەوەی یارمەتییان بدات دایک و باوکیان بدۆزنەوە. پێکەوە لەگەڵ لۆلی داوا لەو خێزانانە دەکەن کە پێشتر منداڵەکانیان جێهێشتووە، نموونەی DNAیان پێبدەن.
 
کۆرین ویڵسن، دامەزرێنەری رێکخراوی "رەگەکانی خۆشەویستی" دەڵێت: "خواستێکی زۆر زۆر گەورە لەلایەن ئەو منداڵانەوە هەیە کە لەخۆگیراون بۆ ئەوەی دایک و باوکیان بدۆزینەوە. ئێستا گەورە بوون و دەیانەوێت راستییەکە بزانن."
 
لۆلی یەکێکە لەو 82 هەزار منداڵە چینییانەی لەلایەن خێزانە ئەمریکییەکانەوە لەخۆگیراون. دەیەوێت دایک و باوکی ببینێتەوە.
 
لۆلی ویڵسن، منداڵی لەخۆگیراوی چینی گوتی: "تەنیا دەمەوێت بزانن کە من بەختەوەر و سەلامەتم و سوپاسگوزارم بۆ ئەو ژیانەی ئێستا هەمە."
 
دۆزینەوەی راستی لە شارۆچکە دیانجیانگ ئاسان نییە. زانیاریی دانیشتووان بە باشی تۆمارنەکراون و خەڵکەکەش هەموو شتێکی لەبیرنەماوە، بەڵام لۆلی و دایەنەکەی لە دۆزینەوەی راستییەکان بێهیوا نەبوون.

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ هاوژینەکەی بەنێو ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەیاندا دەڕۆن. وێنە: Stefan Rousseau / AFP

بوومەلەرزە سیاسییەکەی بەریتانیا بە قازانجی ئەو کۆچبەرانەیە هەڕەشەی ناردنیان بۆ رواندا لەسەر بوو

لە بەریتانیا بوومەلەرزەیەکی سیاسی روویدا لە قازانجی کۆچبەران، بەتایبەتی ئەو کۆچبەرانەی هەڕەشەی ناردنیان بۆ رواندا لەسەر بوو