'پارتی پارێزگاران قڕانە'؛ بەشێک لە دەنگدەرانی پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا لێی پاشگەز دەبنەوە

03-07-2024
لهۆن نەسرەدین
ئەگەر ئەنجامی راپرسییەکان راست دەربچن، پارتی پارێزگاران 94 کورسی بەدەستدەهێنێت
ئەگەر ئەنجامی راپرسییەکان راست دەربچن، پارتی پارێزگاران 94 کورسی بەدەستدەهێنێت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە سێ دەیەیە بەربژێری پارتی پارێزگاران براوەی ناوچەی کۆستۆلدس-ی هەرێمی گلۆستیرشێر-ی ناوەڕاستی بەریتانیا بووە، کە یەکێکە لە 650 بازنەکەی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان؛ بەڵام هەڵبژاردنی ئەمجارە لەوانەیە بگۆڕێت.
 
پۆل هۆجکنسن، بەربژێری پارتی لیبراڵ دیموکراتە، کە حیزبەکەی لە 650 کورسییەکەی پەرلەمانی ئێستا 79 کورسیی هەیە، دەڵێت، "ئەوەی کراوە، سیاسەتی خێڵەکی بووە، بەربژێری پارتی پارێزگاران 32 ساڵە نوێنەرایەتیی ئەم ناوچەیە دەکات، بەڵام بێ هیوایی خەڵک لە سیاسەتەکانی ئەو پارتە بەو باوەڕەی گەیاندوون ئەمجارە گۆڕانکاری بکەن."
 
لە 2010وە پارتی پارێزگاران براوەی سێ هەڵبژاردن بووە؛ 14 ساڵ لە فەرمانڕەوایەتییەکەی ئابووریی سست، کەمی خزمەتگوزاری و تێوەگلانی بەرپرسانی بە گەندەڵی و ئابڕووچوونی لێکەوتووەتەوە و بە چەپ و راست رەخنەیان لێ دەگیرێت.
 
ئەنتۆنی گرۆڤس، هاووڵاتیی بەریتانی دەڵێت، "لەنێو هاوڕێکانم ژمارەیەک کەس هەن کە دەنگدانیان بۆ پارتی پارێزگاران نەریت بووە و لەسەر رێگەی دایک و باوکیان رۆیشتوون؛ بەڵام ئێستا هەست دەکەن چیدیکە پارتەکە نوێنەرایەتییان ناکات و ئەگەری زۆرە دەنگ بە پارتی دیکە بدەن."
 
ئەوانەی متمانەیان بە راپرسییەکان هەیە، دەڵێن، ئەمجارە "پارێزگاران قڕانە."
 
ئەگەر ئەنجامی راپرسییەکان راست دەربچن، پارتی کار کە ئێستا ئۆپۆزیسیۆنە، 441 کورسی و پارێزگاران 94 کورسی و پارتی لیبراڵ دیمۆکراتیش سەرووی 150 کورسی بەدەستدەهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ هاوژینەکەی بەنێو ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەیاندا دەڕۆن. وێنە: Stefan Rousseau / AFP

بوومەلەرزە سیاسییەکەی بەریتانیا بە قازانجی ئەو کۆچبەرانەیە هەڕەشەی ناردنیان بۆ رواندا لەسەر بوو

لە بەریتانیا بوومەلەرزەیەکی سیاسی روویدا لە قازانجی کۆچبەران، بەتایبەتی ئەو کۆچبەرانەی هەڕەشەی ناردنیان بۆ رواندا لەسەر بوو