خۆپێشاندەران ماڵی سەرۆکشارەوانییەکی پاریس دەسووتێنن و هاوژین و کچێکی بریندار دەکەن

03-07-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
دیمەنی ئۆتۆمبێلێکی سووتاو لەسەر شەقامێکی فەرەنسا
دیمەنی ئۆتۆمبێلێکی سووتاو لەسەر شەقامێکی فەرەنسا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خۆپێشاندەران درەنگانی شەو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەرۆکشارەوانیی لەیلی رۆس لە باشووری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و سووتاندیان، بەو هۆیەوە هاوژین و کچێکی ئەو سەرۆکشارەوانییە بریندار بوون.
 
پێنج شەوە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی فەرەنسا نەخەوتوون و خۆپێشاندان و ناڕازایەتیی فراوان گرتوونیەتیەوە، بەڵام دەسەڵاتداران دەڵێن، رێگەنادەن وڵاتەکەیان وێران بکرێت.
 
لۆرێنت نونێز، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاریس رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە ئەرکی خۆمان و رووبەڕووی پێشێلکارییەکان دەبینەوە لە سەرانسەری وڵات. بەردەوام دەبین لە راگرتنی ئەوانەی ئەم پێشێلکارییانە دەکەن، رەنگە ئەوانە هەڕەشە بن بۆ خەڵک و ئێمە رایاندەگرین."
 
کوشتنی مێرمنداڵێکی بە رەچەڵەک جەزائیری لە پاریس لەلایەن پۆلیسەوە، ئەم شەپۆلی خۆپێشاندان و پشێوییەی لە فەرەنسا هەڵگیرساند. وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، زیاتر لە 45 هەزار پۆلیسیان رەوانەی شەقامەکان کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و 2000 خۆپێشاندەریشیان دەستگیر کردووە.
 
داپیرەی ئەو مێرمنداڵە جەزائیرییەی کە کوژرا داوا لە خۆپێشاندەران دەکات کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکانیان بهێنن. نادیە، داپیرەی مێرمنداڵە جەزائیرییەکە دەڵێت، "پۆلیس بە بەرپرسیار دەزانین لە کوشتنی کچەزاکەم، من داپیرەی ئەوم، پۆلیس بە بەرپرسیار دەبینم لە کوشتنی کچەزاکەم، ئەو خەڵکەشی شت دەشکێنن داوایان لێدەکەین رایگرن."
 
بەگوێرەی حکومەتی فەرەنسا، تائێستا خۆپێشاندەران 10 مۆڵیان تاڵانکردووە و هێرشیش کراوەتە سەر زیاتر لە 200 سوپەرمارکێت، لەگەڵ ژمارەیەک کۆشکی سەر شەقامەکان و دووکانەکانی تایبەت بە جلوبەرگ و چێشتخانەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا