باران و باهۆز لە باکووری پۆڵەندا زیان بە چەندین باڵەخانە و درەخت دەگەیێنێت

03-07-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
دیمەنێکی دوای باهۆزەکە
دیمەنێکی دوای باهۆزەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باران و باهۆز لە باکووری پۆڵەندا زیانی بە چەندین باڵەخانە و درەختی ئەو وڵاتە گەیاندووە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە؛ لە هەندێک شوێن باهۆزەکە درەختی لە ریشکەوە هەڵکێشاوە.
 
سەربانی هۆڵێکی لەشجوانی لە پۆڵەندا هەورە تریشقە و باهۆز زۆربەی تێکشکاندووە. بلازێچ چامیر سیمینسکی، فەرماندەی خزمەتگوزارییەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شاری چۆینیس دەڵێت، "دارێک کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە پێنج کەسی تێدابووە. سێ لە سەرنشینەکان بریندار بوون، پێویستمان بە بەکارهێنانی ئامێری هایدرۆلیکی هەبوو بۆ رزگارکردنیان لەم رووداوە. ئەرکێکی فریاگوزاریی زۆر قورس بوو، دەیان کەس لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنەکەدا کاریان دەکرد."
 
حکومەتی پۆڵەندا رایگەیاند، زیاتر لە 3500 کەسمان لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی پێویستە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە. راشیانگەیاندووە، حەوت کەس بەهۆی زریانەکەوە بە سەختی بریندار بوون.
 
بلازێچ چامیر سیمینسکی، فەرماندەی خزمەتگوزارییەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شاری چۆینیس ئاماژە بەوە دەکات، "دوای ئەوەی توانیمان ئەو بریندارانە لە ئۆتۆمبێلەکە دەربکەین، ئەمبوڵانسەکان بردنیان بۆ نەخۆشخانە."
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی بڕینەوەی لق و پۆی درەختەکانن بۆئەوەی شەقامەکان بکەنەوە.
 
ژێرزەمینی باڵەخانەکان پڕ بوون لە ئاو، تیمەکانی بەرگریی شارستانی 3700 پەیوەندیی هاووڵاتیانیان بە مەبەستی بەهاناوەچوون، پێگەیشتووە. باهۆز و باراناکە کارەبای 46000 ماڵی بڕیوە و 1338 گەشتی شەمەندەفەریش دواخراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.