ئەمریکا کێشەی کەمیی کرێکاری هەیە

03-06-2023
لهۆن نەسرەدین
رێکلامی هەلیکار لە شوێنێکی کاری ئەمریکا.
رێکلامی هەلیکار لە شوێنێکی کاری ئەمریکا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئەمریکا کێشەی کەمیی کرێکار سەریهەڵداوە و خاوەنکار بە ئاسانی ناتوانێت کرێکارێکی دەستبکەوێت بۆ ئەوەی کاری بۆ بکات.
 
پێش کۆرۆنا، هاووڵاتییەکی ئەمریکی خۆشبەخت بوو، ئەگەر لە کافتریایەکی وەک ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کاری دەستکەوتایە؛ ئێستا خاوەن کار مەمنوونی کرێکارێکە کاری بۆ بکات و بە ئەستەم دەستیشی دەکەوێت.
 
سالازار، خاوەنی کافیتیریاکەیە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا. ئەو دەڵێت، "بۆ ئێمەی خاوەن کارە بچووکەکان دۆزینەوەی کرێکار ئاڵنگارییەکی گەورەیە، جاران کرێكار زۆر بوو ئێستا زۆر کەم بووەتەوە."
 
میکالا کرێکارێکە کە بە درێژایی ساڵی 2019 بێکار بوو؛ ئێستا لە 4 مانگی ئەمساڵدا، 3 کافتریای گۆڕیوە و هیوادارە ئەم چوارەمەی بە دڵ بێت.
 
میکالا دەڵێت، "من لە ستاربەکس، پیتس کۆفی و ئای ئێچ ئۆ پی کارم کرد و لە هەر یەکیان کەمتر لە 2 هەفتە مامەوە، چونکە مووچە و ژینگەی کارکردنیان خراپ بوو، ئێستا لێرەم کە لە رووی مووچە و شێوازی مامەڵەکردنیان باشترە و هیوادارم بەو جۆرەش بمێننەوە".
 
هۆکاری کەمیی کرێکار بۆ گەشەی ئابووریی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، کە  هەڵکشانی هەلی کار بە دوای خۆیدا هێناوە. لە مانگی نیسانی ئەمساڵ سەرووی 253 هەزار هەلی کار رەخسێندران. 3 مانگی بەر لەوەش مانگانە 220 هەزار هەلی کار هەبوون.
 
رەخساندنی ئەم هەموو هەلیکارە، کورتهێنانی کارمەندی کەرتی هوتێل و رێستوڕانت و کافتریا لێکەوتووەتەوە. زۆربەی ئەوانەشی بێکارن، کەمئەزموونن.
 
نیک، خاوەنکارێکە و باس لەوە دەکات، "پێدەچێت بارودۆخەکە قورستر بووبێت، ئێستا وامان لێ هاتووە خۆشحاڵ دەبین ئەگەر کەسێکمان دەستکەوێت شارەزا بێت و رازی بێت لەگەڵماندا بمێنێتەوە".
 
ئێستا بێکاری لە ئەمریکا 3.4٪ـە کە بەراورد بە 50 ساڵی رابردوو، کەمترینە. بۆیە لە 6 مانگی رابردوودا سەرووی 2 ملیۆن کەس کە جاران بێکار بوون، چوونەتە سەر کارە نوێکانیان و جووڵەیان خستووەتە کەرتە خزمەتگوزارییەکانەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.